ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا سه‌ردانی ماڵی دایكی “شه‌عبان محه‌ممه‌د”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له موعه‌لیمانی به‌ندكراو ڕاگه‌یاند و خوازیاری ئازادیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان و كوردستان به‌هۆی بێبه‌شكرانی له پێداویستییه‌كانی ده‌رمان خراپه و بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی بنه‌ماڵه و هاوكارانی ئه‌و چالاكه سنفییه. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” له په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا باسی له باروودۆخی خراپی ده‌زگای گه‌وارش، ڕیخۆڵه و گورچیله‌كانی كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه پێویستی به ده‌رمانی پزیشكی هه‌یه.