کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لباب”ی ڕۆژئاوا

هێرشی پۆلیسی توركیا بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی “ئه‌لباب” له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌ند هه‌واڵنێر كه‌ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بوون به‌ لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ركرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كانی “ئه‌لباب”، “ئه‌لڕای” و “عه‌فرین” كه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری “حه‌له‌ب” كار ده‌كه‌ن به‌ده‌ست هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ناڕازین و به‌مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی توندووتیژی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا خۆپێشاندانیانكرد به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر و چه‌ند هه‌واڵنێر كه‌ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بوون له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.