کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌ 3 2

ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “عەتا حەسەنزادە تەمۆغە” كه‌ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە چووەتە سەر مین و لاقی بە سەختی بریندار بووە، بنەماڵەکەی توانایی دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نییە کە بۆ نەشتەرگەری داوا کراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌ ئێستادا له‌ نەخۆشخانەی شەهریاری شاری تەورێز خەوێندراوە و پزیشکەکان بۆ نەشتەرگەریی لاقی ناوبراو داوای بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەنیان کردووە و بنەماڵەکەی توانایی دابینکردنی ئەم بڕە پارەیەیان نییە و داوایان لە خەڵک کردووە کە هاوکارییان بکەن. شایان باسە عەتا حەسەنزادە تەمۆغە تەمەن ٣٥ ساڵ ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵی کەم تەمەنە.