پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 10ی گه‌لاوێژ، ده‌وڵه‌تی توركیه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئۆتۆمبێلێكی جۆری لانكروزهری له رێگەی نێوان “چوارقوڕنە بۆ گوندی “قوڕەگۆی” رانیە كرده ئامانج.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە رووداوەکەدا دوو کەس برینداربوون، یەکێکیان لە نەخۆشخانەی رانیە چارەسەر دەکرێت و ئەوی دیکەش له ترسی دووباره بۆردوومان كردنی ئه‌و فڕۆكه‌یه شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی به برینداری جێ هێشتووه و چاره‌نووسی نادیاره. به‌وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه ئه‌و دوو كه‌سه گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان بوون كه كراونه‌ته ئامانج.