کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

کوژرانی دوو منداڵی مەریوانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم

کوژرانی دوو منداڵی مەریوانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی

شەوی یەکشەممە ٩ی گەلاوێژی، هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی خورەمئاوا و لە خاڵی پشکنینی فیروزئاوا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەحمان ڕاشدی مەنش” کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو منداڵی ناوبراو بە ناوەکانی “مەتین ڕاشدی مەنش ٩ ساڵە و مەهدی ڕاشدی مەنش” ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ دەستبەجێ کوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم بنەماڵەیه‌ خەڵکی گوندی “قوڵقوڵە”ی سەر بە شاری مەریوانن و هاوسەری ناوبراویش بە ناوی هۆما لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە. تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریی لەسەر هۆکاری تەقە کردنی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ئۆتۆمبێلی ئەو كه‌سه‌ لە بەردەستدا نییە.