هه‌ر یه‌ك له “تۆفیق مەحمودی” چالاکی کرێکاری و “دلێر ئه‌حمه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی خەڵکی سنە لە ڕێگای ڕاگەیەندراوێکی یاسایی بانگهێشتی دادگای ئینقلابی سنە کران.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، “ته‌وفیق مه‌حمودی” ده‌بێ هه‌تا پێنج ڕۆژی دیکە خۆی ڕادەستی دادگای ئینقلابی سنە بکات و دلێر ئه‌حمه‌دیش ڕۆژی دووشه‌ممه پاش ئاماده بوونی به دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی هه‌تا كۆتایی قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگا ئازاد كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دوو چالاكه به تۆمەتی “بانگەشە و پڕوپاگەندە بۆ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” بانگهێشتی ئه‌و دادگایه كراون.