بڕیاری دەسبەسەریی کاتیی “یووسف ڕەحمانی” خەڵکی شاری شنۆ، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی دیکە، له سهر داوای ناوهنده ئهمنییهكانی ڕژیم درێژ کرایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کراوه و باری تهندرووستی نالەبارە و لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، لە ژێر لێپرسینەوەدایە. جێگای ئاماژهیه ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، “یووسف ڕەحمانی” خەڵکی گوندی “خۆرشت”ی شاری شنۆ، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ ورمێ گوازراوهتهوه.
