ئیمام جومعه‌ی مه‌شهه‌د و نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی له پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی ڕایگه‌یاند، پێویسته خه‌ڵك ئیمام جومعه وه‌كوو باوكی خۆیان قبوڵ بكه‌ن، هیچكه‌س سووكایهیی و بێ ڕێزی به باوكی ناكات، ئه‌مه كه‌مترین ئه‌ركی خه‌ڵكه له به‌رامبه‌ر ئیمام جومعه‌دا. قسه‌كانی ئیمام جومعه‌ی مه‌شهه‌د شتێكی له‌ناكاو و بێ پێشینه نییه، ڕۆلی ئیمام جومعه‌كان وه‌ك هێمای گه‌نده‌ڵی و ڕێكخه‌ر و كۆكه‌ره‌وه‌ی لات و چه‌قۆكێشه‌كان، تاوانبارانی سه‌ره‌كیی ئه‌سید پژاندن به ژناندا، ڕێكخستنی گرووپه به‌كرێگیراوه‌كان، تێكده‌ری كۆنسێرته‌كانی مۆسیقا و هیتر، بۆ هه‌مووان ئاشكرایه.
له شاره ئایینییه‌كانی وه‌ك مه‌شهه‌د، قوم، شا عه‌بدولعه‌زیم و هیتر، ئیمام جومعه‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌یتی خامنه‌یی، پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابووری وه‌رێده‌خه‌ن و داهاتی زۆر و زه‌به‌ند به‌ده‌ست ده‌هێنن. ئه‌م ناوه‌ندانه جگه له داگیركردنی زه‌وی و زارێكی زۆر، دوكان و شوێنی جۆاروجۆر، ته‌نانه‌ت بازرگانی سیغه و له‌شفرۆشی ئیسلامی، بۆ زیاره‌تكارانی عه‌ره‌ب، بیانی و ناوخۆییش، به‌ڕێوه‌ده‌بن. بڕی داهاتی ئه‌و ناوه‌ند و دام و ده‌زگا ئاینیانه، شاراوه‌یه. ئه‌وان نه‌ته‌نیا هیچ ماڵیاتێك ناده‌ن، به‌ڵكوو به ملیارد یارمه‌تی له دوڵه‌ت وه‌رده‌گرن، بۆ ڕاهێنانی ئاخووند و بانگه‌شه‌كارانی ئایینی و چاپكردنی كتێبی ئایینی شیعه و ناردنی ئاخووند بۆ پارچه‌كانی دیكه‌ی جیهان، بۆ دیفاع له كۆماری ئیسلامی و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعه و تیرۆریسم. یه‌كێك له ڕه‌قه‌مه جێگیره‌كانی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌وڵه‌ت، سه‌همی ئه‌و ناوه‌ندانه‌یه كه ساڵانه‌ش، پێی زیاد ده‌كات. ئاخونده‌كان نووكی هێرشی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئایینی شیعه‌ن بۆسه‌ر كوردستان، به‌هاییه‌كان و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و به‌تایبه‌ت بۆسه‌ر ژنانیش.
ئه‌وان ڕۆڵێكی زۆر به‌رچاویان هه‌یه له‌سه‌پاندنی بێ مافی و هه‌ڵاواردن به‌سه‌ر ژناندا. بۆ نموونه ئیمام جومعه‌ی ئیسفه‌هان كه ڕۆڵی ئه‌و له پژاندنی ئه‌سید به‌سه‌ر ژنانی ناڕازی به حیجابی زۆره ملێ و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی له‌كه‌س شاراوه نییه ، سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له وتووێژێكدا سه‌باره‌ت به حیجابی زۆره ملێ وتویه‌تی: ئایا ده‌كرێت یاسا ئیجباری نه‌بێت؟ ئایا به‌ستنی پشتێنه‌ی سڵامه‌تی له ناو ئۆتۆمبێلدا ئیجباری نییه؟ ئایا حیجاب له‌وه كه‌متره؟
ئاخونده‌كان باڵی سه‌ره‌كی سه‌ركووت و داگیركردن و میلیتاریزه‌كردنی كوردستانن و كه‌س فتوای جیهادی خومه‌ینی له دژی خه‌ڵكی كوردستان و جینایه‌ته‌كانی خه‌ڵخاڵی له ئێعدامه‌كان و قه‌تڵی عامی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها جینایه‌ته‌كانی سه‌فده‌ری له كووشتنی خه‌ڵكی سنه‌دا، له‌بیر نه‌چۆته‌وه.
یاساوكردنی تیرۆر و شه‌ڕخوازی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌بلیغات بۆ ناردنی منداڵان به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین له كاتی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، ڕۆڵگێڕان له سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی شاره‌كان و پڕچه‌ككردنیان له دژی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، به‌شێكه له مێژووی چوار ده‌یه تاوان و جینایه‌ته‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئیران.
جه‌ماوه‌رێكی كه شایه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ئاخونده مفته‌خۆر و فره‌وێژ و ده‌م هه‌راش له هه‌مووی كاروباری ئه‌و ولاته، له خواره‌وه تا سه‌ره‌وه‌ن، ئه‌وان به هۆكاری هه‌موو كێشه چكۆله و گه‌وره‌كانی ئێرانیان ده‌زانن و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له هه‌موو دهرفتێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئاخونده‌كان درهببڕن. په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ئاخونده‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌واڵی تێكهه‌ڵچوونی جه‌سته‌یی و كوژرانی چه‌ند ئاخوند له مانگه‌كانی ڕابردوودا، ترس و خۆفێكی زۆری له‌ناو ئه‌وان و دامه‌زراوه ئایینییه‌كاندا، درووست كردووه.
له ئێران نزیكه‌ی نیو ملیۆن ئاخوند و فه‌قێ بوونی هه‌یه كه له به‌رپرسه باڵاكانی وڵاته‌وه بگره تا ڕێبه‌ریی و سه‌رۆك كۆماری، له په‌رله‌مانه‌وه تا ده‌گاته دام و ده‌زگا نیزامی و ئیتڵاعاتییهكان، له ژووری ئه‌شكه‌نجه‌وه تا ده‌گاته ده‌سه‌ڵات له گوندێك، مه‌دره‌سه‌یه‌ك، ئیداره‌یه‌ك، كارگه‌یه‌ك، ڕۆژنامه، دادگا، زیندان، ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنیان له ئیختیار دایه. زۆرێك له‌و ئاخونده ده‌ست ڕۆیشتووانهی حكوومه‌تی، بوونه‌ته مافیای ئابووری و به‌شه جۆراوجۆره‌كانی هاورده و هه‌نارده‌یان قۆرخكردووه و مندالهكانیشان نوقمی گه‌نده‌ڵین.
له دوا ڕۆژی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی‌دا، ئه‌و ئاخوندانه‌ی و له تاوان و جینایهتهكاندا به‌شداربوون و له سه‌ر داهات و سامانی ئه‌و وڵاته، بوونه‌ته خاوه‌نی ملیۆنان و ملیاردها دۆلار و ده‌ستیان بووه له سه‌ركووت و جینایهتهكاندا، ده‌بێ وڵامده‌ره‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جینایه‌ته‌كانی خۆیان بن.
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده و بارهێنان، بڕینی به ته‌واوه‌تی خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تی له دامه‌زراوه ئایینییه‌كان، وه‌رگرتنی ماڵیات له دام و ده‌زگا و ناوه‌نده ئایینییه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئیمتیازاتی تایبه‌ت به ئاخونده‌كان و دامه‌زراوه ئایینییه‌كان، كه‌مترین كارێكه كه پێویسته بكرێت، بۆ به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی سكۆلار، ئازاد و به‌رابه‌ر و خوش بژێو.