کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی گاردی تایبەتی زیندانی سەقز بۆ سەر زیندانییانی ناڕازی

هێرشی گاردی تایبەتی زیندانی سەقز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەر، ژمارەیک لە زیندانییانی شاری سەقز، بەهۆی گواستنەوەی زینداییەک و هەروەها مورەخەسی پێنەدان بە زیندانییانی دیکە، ناڕەزایه‌تییان دەربڕی و گاردی زیندانیش هێرشی کردووه‌ته‌ سەریان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەهۆی نه‌درانی موره‌خه‌سیی و گواستنەوەی زیندانییەکی خه‌ڵكی سەقز بە ناوی “سامان ڕەحمانی” بۆ زیندانی شاری کامیاران، زیندانییان ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەمە بوو بەهۆی هێرشی گاردی زیندان بۆ سەریان. بەندی ٧٠ کەسیی زیندانی شاری سەقز، لەسەر بڕیاری بەرپرسی زیندان، نزیکەی ١٣٠ کەسی تێدا ڕاگیراوە و ئەمەش هه‌روه‌ها بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی زیندانییان و هێرشی گاردی زیندان بۆ سەریان. شایانی باسه‌، زۆربەی زیندانییانی تاوانە ئاساییەکان، زیاتر لە یەک ساڵە مورەخەسییان پێ نەدراوە