ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه چه‌ندین جار بۆردومانی گوندێكیان له قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای موسڵ كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بوردومانه هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بڵام، زەرە و زیانی ماددی بەر موچه و مه‌زرای ناوچەکە کەوتووە و هه‌روه‌ها مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانى ناوچەکە دروستکردووە و بەشێک لە هاوڵاتیانیش ماڵەکانیان چۆڵکردەوە. ئەوە لەکاتێکدایە، سپاى تورکییه له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركۆت گه‌رانه‌ی خۆیان به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ناوبەناو لەڕێى فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومانى سنورەکانى هەرێمى کوردستان دەکه‌ن و به‌م بوونه‌وه هەندێک جار هاووڵاتییان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و بریندار دەبن.