کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێداچوونه‌وه‌ به‌ حوكمی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

كه‌مكرانه‌وه‌ی حوكمی به‌ندكراوێك

كه‌مكرانه‌وه‌ی حوكمی به‌ندكراوێك

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ٥ ساڵ زیندانی “عارف محەممەدی” خەڵکی گوندی “باوان”ی ورمێ، لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی ئه‌م ئۆستانه‌، بۆ ٢ ساڵ زیندان کەم کرایه‌وه‌.

“عارف محەممەدی” ڕێكه‌وتی ١٣ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ ورمێ، بە تۆمەتی “ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حکومی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٩ی پووشپەڕ هاوکات لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “سەرهەنگ بابەکری” خەڵکی گوندی فەلەکان، “عابید محەممەدی و حەسەن بەراتی” خەڵکی گوندی باوانی سەر بە ورمێ دەستبەسەر کرابوو.