ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی میللی فوولادی ئه‌هواز بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ركاری هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان، ده‌ستبه‌كاربوونی هێڵی نوێی به‌رهه‌مهێنان، په‌رداختی مافی خراپی كه‌ش و هه‌وا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.