حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران شەوی یەکشەممە ٢ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠١ی ههتاوی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین ئەندامی ئەو حیزبە لە ناوچەی “سۆما و برادۆست”ی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەركراون.
بهپێی ئهو ڕاگهیاندنه، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زهخمهتكێشانی كوردستانی ئێران لەكاتی ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی “سۆما و برادۆست”ی سەربە ئوستانی ئازهربایجانی غهربی، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و چهند كهسیان دەستبەسەر دەکرێن.