سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر له گوندی “خڕه‌جۆ”ی سه‌ر به شاری مهاباد، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مه چواره‌مین ڕووداوی له‌و شێوه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری مهاباد ڕووده‌دات. له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تابه ئه‌مڕۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵ له گوندی “سه‌لیم ساغۆڵ” و پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ له گوندی “خاتوون” و جووتیاریكی ٦٥ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆر گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه كه ئۆتۆمبێلی ناستاندارد و خراپی ڕێگه‌وبانی گونده‌كان، سه‌ره‌كیترین هۆكاری ڕووداوی هاتووچۆیه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.