کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گۆشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌ تیلیگرامییه‌كان له‌شاری بانه‌

گۆشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌ تیلیگرامییه‌كان

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه‌، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم گۆشارێكی زۆریان بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كاناڵه‌ تیلیگرامییانه‌ هێناوه‌ كه‌ هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به‌ كوژران و برینداربوونی كۆڵبه‌ران داده‌نێن.

به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه‌‌، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش كوژران و برینداربوونی دوو برای كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی “سه‌عدۆللا و عه‌لی یوونسی” له‌ سنووره‌كانی ئه‌و شاره‌، ئیداره‌ی ئیتلاعات چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كاناڵه‌كانی “بانه‌٢٤”، “پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییه‌كانی بانه‌” و “ڕووداو بانه‌” كه‌ هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ كۆڵبه‌ران دانه‌نێن و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كاناڵانه‌ كردووه‌.