به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكاند بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری بانه كۆڵبه‌ران به چه‌كی “ئاڕ.پی.جی” ده‌گرنه ئامانج و ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ته‌وای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
به‌پێی كۆنوانسیوونه جیهانییه‌كان كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌م جۆره چه‌كانه دژ به كه‌سانی مه‌ده‌نی، پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی یاسا نێونهتهوهیهكانه و تاوانی جه‌نگی هه‌ژمار ده‌كرێت. چالاكانی مافی مرۆڤ داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، كۆماری ئیسلامی به‌هۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ سزا بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ وڵاتێك چه‌كی پێ بفرۆشێت، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه نیزامییانه‌ی كه چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دژبه كه‌سانی مه‌ده‌نی به‌كاردێنێت به تۆمه‌تی “تاوان دژی مرۆڤایه‌تی” محاكمه بكه‌ن.