به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆرژانسی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گولاوێژ ڕایگه‌یاند: له چوار مانگی ڕابردوودا لاینكه‌م ٣٢ كه‌س له ئاوه‌كانی ئه‌و ئۆستانه‌دا نۆقمبوون كه ٨ كه‌سیان ڕزگاریان بووه و ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئۆرژانسی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی: له‌و ٣٢ كه‌سه ٩ كه‌سیان له به‌ندئاوه‌كانی ئۆستان و ١٧ كه‌س له ڕووباره‌كان و ٦ كه‌سی دیكه‌ش له كاناڵ و ئیسته‌خر نۆقمبوون و زۆربه‌ی قۆربانیان لاو بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، میاندووئاو ٧ كه‌س، سه‌رده‌شت ٧ كه‌س و شاری ورمێ به یێنج كه‌س زۆرترین ئاماری قۆربانیانیان تۆمار كردووه.