هه‌زاران كه‌س له دایكان و باوكان، جگه‌رگۆشه‌كان، هاوسه‌ران، خوشكان و برایانی دادخواز، خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی دادوه‌ری و ئه‌منییه‌تی حكوومه‌تی ئیسلامین، به‌و پرسیاره‌ی كه، ئازیزه‌كانیان بۆچی كوژراون، له كوێ به خاك سپێردراون، هه‌روه‌ها خوازیاری موحاكمه و سزادانی بكه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ش بوون كه فه‌رمانی ئه‌و جینایه‌ته‌یان ده‌ركرد.
له چل و سێ ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه كه حكوومه‌تی ئیسلامی به ئێعدام و جینایه‌ت هاته سه‌ركار، هه‌تا به ئه‌مڕۆ ده‌یان هه‌زار كه‌س له نه‌یارانی سیاسی ڕژیم، هه‌ر له كه‌سانی ئاساییه‌وه بگره، ئه‌وانه‌ی كه موسڵمانن و شیعه‌ی جێ مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی نه‌بوون، له خه‌ڵكی كوردستان تا سیستان و به‌لووچێستان، خه‌ڵكی خوزستان هه‌تا هێزه چه‌پ و ئازادیخوازه‌كان، به‌هایی و بیرجیاوازهكان، ته‌نانه‌ت موسافرهكانی فرۆكه ئۆكراینیه‌كه‌ی كه به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی به‌رپرسانی نیزامی له ئاسمانی تاران و به مووشك گیانیان له ده‌ستداوه و دایكان و باوكانی دادخواز، به‌شوێن موحاكمه و سزادانی بكووژانی ئازیزانی خۆیانه‌وه‌ن. حكوومه‌تی ئیسلامی له‌و به ده‌گمه‌ن نیزامانه‌ی ئێستای جیهانی سه‌رده‌مه كه، نه‌ته‌نیا جینایه‌ت ده‌كات، به‌ڵكوو دایكان و باوكانی دادخوازیش ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كات، ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌كات و به په‌ره‌پێدانی تیرۆر و وه‌حشه‌ت له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی گیانبهختكردواندا، هه‌وڵده‌دات، به‌ربه دادخوازی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كان و دادخوازییه ڕه‌وا و ئینسانییهكانیان، له پێناو موحاكمه و به‌سزا گه‌یاندنی قاتڵانی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر و جووخهكانی ئێعدام و بڕیارده‌رانی ئه‌و جینایه‌تانه بگرێت.
دایكانی دادخوازی ئێعدامه‌كانی ده‌یه‌ی ٦٠، دایكی پێشمه‌رگه و زیندانییه له‌سێداره دراوه‌كانی كوردستان، دایكانی قه‌ڵی عامی قاڕنێ و قه‌ڵاتان، دایكی تیرۆركراوه‌كانی ده‌ستی ڕژیم له كوردستانی عێراق، له توركییه و وڵاتهكانیتری جیهان، دایكانی خاوه‌ران، دایكانی دادخوازی ئابان و دایكانی دادخوازی چوار ده‌یه جورم و جینایه‌تی ئیسلامی، نه‌ته‌نیا مافی خۆیانه خوازیاری وڵامدانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌رگی ئازیزه‌كانیان بن، به‌ڵكوو مافی سروشتی و ئینسانی و سه‌ره‌تایی ئه‌وانه كه، به‌بێ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆر و ترساندن و تۆقاندن، خوازیاری موحاكمه و سزادانی بكه‌ران و بڕیارده‌رانی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بن.
كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له دژی بنه‌ماڵه ئازار چێشتووهكانی گیانبه‌ختكردوانی سیاسی، كار ده‌كات. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه كردنیان لێده‌كات، گه‌لێك جار له پیشه ده‌وڵه‌تیه‌كان دووریان ده‌خاته‌وه و به‌ربه دامه‌زراندنیان ده‌گرێ و ته‌نانه‌ت به‌ربه خوێندنی ئه‌وان له دانشگاكان و ڕشته تایبه‌ته‌كانی خوێندن ده‌گرێ. ئه‌و سیاسه‌ته كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌كرێگیراوانی سه‌ر به ڕژیم له‌ژێر ناوی بنه‌ماڵه‌ی “شه‌هیدانی شه‌ڕ” و هیتردا، گه‌لێك ئیمكاناتی ماڵی و كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ له‌به‌ر چاو ده‌گرن و به‌كرده‌وه كردوونی به به‌شێك له دام و ده‌زگای سیخوڕی و سه‌ركووتی خۆی.
زۆریه‌ك له دایكان و باوكانی دادخواز له زینداندان یان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان له‌ژێر گوشاری به‌كرێگیراوانی ڕژیمدان، هه‌ر بۆیه پشتیوانی و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوان و زیندانییه سیاسیه‌كان، ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌ر ئینسانێكی شه‌ریف و ئازادیخوازه. به پشتیوانی له دایكان و باوكانی دادخواز نه‌هێڵین جینایه‌ته‌كانی ڕژیم، به بێده‌نگی به‌ڕێوه‌بچن. داخوازی موحاكمه و به سزاگه‌یاندنی بهكران و بڕیارده‌رانی كوشتاری خه‌ڵك، مافێكی سرووشتی و ئینسانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوانه.
پێویسته خواستی ئازادی خێرا و بێ شه‌رت و مه‌رجی دایكان و باوكانی دادخواز و پێویستیی موحاكمه و به‌سزا گه‌یاندنی بكه‌رانی كوشتاری خه‌ڵك، ببێت به خواستێكی خێرا و گشتگیر له هه‌ر خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جه‌ماوه‌ری دژ به كۆماری ئیسلامی. دایكانی دادخواز به‌ڵگه و هێمای جینایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی له‌لایه‌ك و خۆڕاگری و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌كی تره‌وه‌ن. دایكانی دادخواز ته‌نیا دایكی گیانبه‌ختكردوانی سیاسی و قوربانیانی شه‌ڕ و جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی نین، ئه‌م ژن و دایكه ئازار چێشتوو و عه‌داڵه‌ت خوازانه، پێشه‌نگی دواڕۆژێكی باشتر و ئینسانیترن بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران، كه نابێت هیچ جینایه‌تێك بێ وڵام بمێنێته‌وه. ده‌بێ بكه‌رانی كوشتاری خه‌ڵك دادگایی بكرێن و به سزای خۆیان بگه‌ن. دایكانی دادخواز ئاڵا هه‌ڵگر و موژده به‌خشی نیزامێكن كه تیایدا ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه بوونی نابێت، بكه‌رانی كوشتار و له‌سه‌رووی ئه‌وانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی، وڵامده‌ره‌وه‌ی دادگا جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌بن و هیچ جینایه‌تێك بێ وڵام نامێنێته‌وه. دایكانی دادخواز دایكی ئێمه‌ن و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی خێرای ئه‌وان، خواستی سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری شه‌ریف و ئازادیخوازه.