کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زیندانی كردنی چالاكێكی سیاسی له‌ شاری مهاباد

زیندانی كردنی چالاكێكی سیاسی له‌ شاری مهاباد 1

کاوە سولەیمان پوورچالاكی سیاسی خەڵکی گوندیخوڕخوڕەی سەر بە شاری مهاباد دوای ئەوەی سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، دوای بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای مەهاباد دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەراندنی سزاكه‌ی ڕەوانەی زیندانی مهاباد کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێكی كوردستانی دژبه‌ری ڕژیم سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سه‌پاوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌كاوه‌ سوله‌یمان پوور” ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هه‌تاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دەستبەسەر و دوای ٧٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی ئازاد کرا.