ئەرتەشی جینایەتکاری تورکییە لە درێژەی مانەوە و كرده‌وه‌ی دەستدڕێژیكارانه‌ی خۆی لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە 20 مانگی ژوییەی 2022ی زایینی، گوندی پەرخ شوێنی نیشتەجێیبوونی ئه‌و گەشتیارانه‌ی کە زۆربەیان لە ناوچەی باكووری عێراقەوە هاتبوونە ئەو سه‌یرانگایه، تۆپباران کرد.
لە ئاکامی ئەم هەوڵە جینایەتکارانەیەدا 9 گەشتیاری بێ‌دیفاع گیانیان لەدەستدا و 23 کەسیش لەوانە چەند منداڵ بە تووندی بریندار بوون.
ژیانی سیاسی دەوڵەتی تورکییە چ لە سه‌رده‌می دەسەڵاتداریه‌تی ئێمپڕاتۆریی عوسمانی، چ پاش بە دەسەڵات گەیشتنی تورکە لاوه‌كان و دروست بوونی دەوڵەتی مودێڕنی تورکیە لە 99ساڵ لەمەوبەر، پڕە لە جینایه‌تی سامناک، کە چکۆلەترین نموونەی بریتییه له کوشتاری گەشتیاران لە گوندی پەرخ.
پاكتاوكردن و کۆمەڵکوژی پتر لە یەک ملیۆن و نیو کەس لە ئەرمنەنیەکان و ناچارکردنی باقی ڕزگاربووان بە کۆچ کردن لەو وڵاته، قەتڵی عامی به‌رده‌وامی خەڵکی کورد، بۆ نموونە، قەتڵی عام و کۆمەڵکوژی خەڵکی دێرسیم، خستنەڕێی جووخەکانی ئێعدام و دادگا نیزامییه‌كان، کوشتاری عەلەویەکان، تووندوتیژی بێ وێنە دژ بە هێزە چەپ و دێمۆکراتیکەکان، دادگایی کردنی نووسەران و هونەرمەندان، هەمووی ئەوانە بەشێکن لە کارنامه و مێژووی نەنگینی دەوڵەتی تورکیەی مۆدێرن.
لە ماوەی سی چل ساڵی ڕابردوودا و گه‌یشتنی ناسیۆنالیزمی زێدەڕۆ و بنەماخوازی ئیسلامی به دەسەڵات و بەتایبەت لە سه‌رده‌می ئۆردۆغاندا، ئێمە شاهێدی تووندوتیژی و تیرۆریسمی دەوڵەتیی تورکیە لە ناوخۆی ئەو وڵاتە و لە ئاست ناوچەکە و بە تایبەت لە دوو بەشی کوردستان لە سووریە و عێراقین. کەواته دوڵەتی تورکییە هاوکات لە سێ بەشی کوردستان دژ بە خەڵکی کورد به‌رده‌وام خه‌ریكی قەتڵی عام و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیه.
ماجەراجۆیی و تیرۆریسمی دەوڵەتیی تورکییە هەر بە خەڵکی کوردستان سنوردار نابێت. دەوڵەتی تورکیە بەشێک لە قێبرس، سووریە و عێراقی بە هێزی نیزامی داگیرکردووە و تەنانەت تیرۆریسم و داگیرکارییەکانی وڵاتانی لیبی و ئافریقاشی گرتۆته‌وه.
دەوڵەتی تورکیە بە ڕێبەرایه‌تی سەره‌ڕۆیانه و جینایەتکارێكی وەک ئۆردۆغان بە به‌هێزكردنی ڕەوتە جیهادی و ئیسلامیەکان و پێوەندی بازەرگانی و نیزامی لەگەڵ داعش و بەتایبەت لە سه‌رده‌می خلافه‌تی ئیسلامی شام و عێراق، بە تەیارکردن و به‌هێزكردنی ناسیۆنالیزمی تووندڕۆ و کۆنەپەرەستی تورک، بە بەشداری لە شەڕی ئازەربایجان دژ بە ئەرمەنستان و هەنارەدی ڕەوتە جیهادیەکان بە هاوکاری حکوومەتی گەندەڵ و سه‌ره‌ڕۆی ئازەربایجان، بە بەهێز کردنی تورکە پاوانخوازەکان لە وڵاتانی دراوسێ و تەنانەت بە پاكتاویی نه‌ته‌وه‌یی عەفرین، بووە بە یەکێک لە کۆنەپەرەستترین حکوومەتەکانی جیهان و ناوچەکە.
ڕۆژ نییە لە هەرێمی کوردستان بە تۆبباران و هێرشی پەهبادی یان تیرۆریستی، لەناو شارەکان جینایەت دژ بە خڵکی بێ‌دیفاع نه‌خولقێنێت، تەنانەت ئەگەر ئەو خەڵکە منداڵ و ژنانی گەشتاری عەربیش بن.
هێرشە نیزامییەکانی تورکییە لە هەرێمی کوردستان بە خەڵکی ئاسایی سنوردار نابێت. ئەرتەشی تورکییە هاوکات له‌سه‌ر بڕینی دارستانه‌كانی هەرێمی کوردستان و به‌تاڵانبردنی، بە هه‌ڵكه‌ندن و له‌ڕیشه ده‌رهێنانی دارزەیتوون و میوەكان و بردنیان بۆ تورکییە و لەناوبردنی ژینگەی ناوچەکه، به‌رده‌وامه بووه.
بێ شەرمی و زێده‌خوازی دەوڵەتی تورکییە گەیشتۆتە ئاستێك کە لەبەرامبەر هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ پەیوەست بوونی دوو وڵاتی سۆئێد و فنلاند به ناتۆ، خوازیاری ده‌ركردنی شارۆمەندانی ئەو وڵاتانە و لە چەند بابەتدا، دەرکردنی ڕۆژنامەوانان، نووسەران، ئەندامانی پارلەمان و ئه‌و كه‌سانه‌یه کە له ئوروپا له‌دایك بوون و لەوەێ گەورە بوون.
لە جیهاندا كه‌م نیین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی کە ڕابردوویان پڕ بووە لە جینایه‌ت و سەرکووتی پێشینیانی خۆیان شەرمەزار و پەشیمانن و نەوەی نوێی ئەو وڵاتانەیان لەگەڵ مێژووی ڕاستەقینەی ۆڵاتەکەی خۆیان لەو سه‌رده‌مه‌دا ناساندووە و داوای لێبوردنیان لە قوربانیه‌كیان کردووە. بۆ نموونە، ئاڵمان لەدوای ڕووخانی نازییەکان. ئیتالیا و ئیسپانیا لە دوای ڕووخانی فاشیزمی موسۆلینیو فرانکۆ، یونان لە دوای ڕووخانی حکوومەتی سەرهەنگەکان، شیلی لە دوای ڕووخانی ژێنێڕاڵ پینۆشە و ئافریقای جنوبی لەدوای ڕووخانی حکومەتی ئاپارتاید و هەڵاواردنی ڕەگەزی.
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركییه نه‌ته‌نیا له جینایه‌ت و كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ڕابردووی خۆی ده‌رسی وه‌رنه‌گرتووه، نه‌ته‌نیا ئه‌و جینایه‌تانه ڕه‌د ده‌كاته‌وه و پاساوییان بۆ دێنێه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئیمكاناتی نیزامی و ته‌بلیغی نوێ، له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌و سیاسه‌تانه به‌رده‌وامه. ئه‌گه‌ر چی ده‌وڵه‌تی توركییه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی به‌كار هێناوه و به‌كاریده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به سه‌ممی ناسیۆنالیزمی تووندڕه‌ویی توركی و بناژۆخوازی ئیسلامی ئالوده بكات، به‌ڵام بێگومان ناتوانێ به‌سه‌ر ویژدانی وشیار و وه‌خه‌به‌ر هاتووی وڵات‌دا زاڵ بێت و ده‌رنگ یان زوو كۆمه‌ڵگای توركییه، ئۆردۆغان و حیزبه‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌سڕنه‌وه. له‌م ناوه‌دا خه‌ڵكی كوردستان و هێزه چه‌پ و دێمۆكراتیكه‌كان به‌هێزتر له‌وه‌ن كه ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ست و ئاپارتایدی توركییه بتوانێ ئه‌وان له مه‌یدانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ر بكات. ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دێمیرتاش و هاوڕێكانی، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانی كردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیس و شاره‌داره‌كان، به‌رپرسه خۆجێی و حیزبیه‌كان له كوردستان، زیندانی كردنی به‌ربڵاویی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و فه‌رهه‌نگی، نه‌ته‌نیا خه‌ڵكی كوردستانی به‌چۆكدانه‌هێنا، به‌ڵكوو به‌هێزتر له ڕابردوو له‌سه‌ر گه‌یشتن به خواسته دێمۆكراتیك و ئینسانییه‌كانی خۆیان سوورترن.
توركییه كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كانی ئوروپا و ئامریكاوه په‌راوێز خراوه، له‌لای ده‌وڵه‌ته‌كانی چین و ڕووسیه متمانه‌ی نه‌ماوه و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین قه‌یران ساز و شه‌ڕخوازه، داهاتوویه‌كی ڕوونی نابێت. قه‌یرانێكی ئابووری بێ وێنه كه بۆته هۆی داڕمانی لیری توركییه، ناڕه‌زایه‌تی هه‌رچی زیاتری خه‌ڵكی له ناوخۆی وڵات‌دا لێده‌كه‌وێته‌وه. حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ركردایه‌تی ئۆردۆغان كه نیگه‌رانه له بابه‌ت دوو هه‌ڵبژاردن له ساڵی داهاتوودا، هه‌وڵ ده‌دات به شه‌ڕ و پاوانخوازی له ده‌ره‌وه و به‌هێزكردنی ناسیۆنالیزمی تووندڕه‌وی تورك و په‌ره‌پێدان به ئیسلامی بناژۆخواز له ناوخۆدا، به‌ربگرێت به شكستی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا. ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه هه‌رچییه‌ك بێت، ئۆردۆغان و هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ شكست و ناكامییه‌كی زیاتر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه و خه‌ونی زیندووكردنه‌وه‌ی ئێمپڕاتۆری له‌ناوچووی عوسمانی ده‌بنه ژێرگڵ.