دەوڵەتی داگیركەری توركیه ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ جاری سێهەم دەوروربەری گوندی “پەرخ”یان لە سنوری شاری زاخۆ بۆردوومانكرد.
دوای ئەوەی ٢٠ی مانگی جوولای، دەوڵەتی توركیه گوندی “پەرخ”یان لە سنوری شاری زاخۆ بۆردوومانكرد و نۆ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، ڕۆژی هه‌ینی جارێكی تر ئەو گوندە بۆردوومانكرا به‌ڵام له‌سه‌ر زیانه‌كانی هیچ زانیارییه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. به وته‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كه، شەوی ڕابردوو، بە تۆپی ١٥٥ ملم گوندەكەیان بۆردومانكردووە و لە ٢٤ کاتژێری ڕابردوودا ٢١ گولە تۆپ لە سنوری گوندەكە كەوتووەتەخوارەوە.
