کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خۆپێشاندانی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر دژ به‌ هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر زاخۆ

خۆپێشاندانی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر دژ به‌ هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ

شه‌وی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری هه‌ولێر دژی هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له‌ زاخۆ كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٩ كه‌س و برینداربوونی ٢٣ كه‌سی دیكه، له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر خاكی عێراق به‌ توندی موحكووم كرد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و كاره‌ساته‌ مۆمیان داگیرسان و دروشمیان دژی ده‌وڵه‌تی توركیا وته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیه‌ گوندى “پەرخ”ى لە سنوورى زاخۆ تۆپبارانکرد و بەهۆیەوە 9 گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ٢٣ی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەمیان عەرەب و خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بوون.