کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی ٣٠ كه‌س له‌ شاری ئه‌هواز

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی ٣٠ كه‌س 2

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی ٣٠ كه‌س 2

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز، ٣٠ چالاکی دەستبەسەرکراوی خوزستانی لەژێر پەتی سێدارەدان و هەر ئەمەش نیگەرانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووتەوە.

پاش ڕووداوی ٣١ی پووشپەڕی ساڵی ٩٧، کە هێرشی چەکداری کرایە سەر ڕێوڕەسمێکی نیزامی و نمایشی سەربازیی لە شاری ئەهواز، ناوەندە ئەمنییەکان لە پارێزگای خوزستان دەستیان دایە ڕەشبگیری و بە وتەی چالاكانی مافی مرۆڤ، نیزیک بە ٨٠٠ چالاکی مەدەنی لە پارێزگای خوزستان و شاری ئەهواز دەستبەسەرکراون، کە لەو ٨٠٠ کەسە ٣٠کەسیان سزای ئێعدامیان بۆ بڕاوەتەوە. پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ئەو ڕووداوە هێشتا لایەنە شاراوەکانی ئەو هێرشە چەکدارییە ڕوون نەبووتەوە، ئەگەرچی سەرەتا بزووتنەوەی عەرەبی ئازادیخوازی “ئەلئەحواز” بەرپرسایەتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ گرت، بەڵام دواتریش تۆمارێکی دەنگی بە ناوی داعش لەو پێوەندییەدا بڵاوکرایەوە. جێی‌وەبیرهێنانەوەیە کە چەند مانگ پاش ئەو رووداوە چەند کەسی دەسبەسەرکراو لە زیندان لە سێدارە دران.