عه‌لی ئه‌سغه‌ر گورجی، ده‌بیری ستادی “ئه‌مر به مه‌عروف ونه‌هی له مونكر“ی ئۆستانی قۆم، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ژنانی حیزبۆڵڵایی وتویه‌تی: “یه‌كه‌م سه‌نگه‌ری حكوومه‌تی ئیسلامی حیجابی ژنانه“. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا محمه‌ممه‌د ساڵح هاشمی گوڵپایه‌گانی، ده‌بیری ستادی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌مر به مه‌عروف و نه‌هی له مونكر، له دانیشتنێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ره‌كانی “عیفاف و حیجاب“دا وتی، ده‌ڵێن بۆچی ئه‌وه‌نده به تاڵه موویه‌ك گیردهدهن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م دیواره تێك بروخێت، دیوارهكانیتری نیزامیش داده‌ڕمێن. ئه‌م وتانه ئه‌گه‌ر چی به‌یانگه‌ری هه‌موو ڕاستییه‌كان نین، به‌ڵام به‌شێكن له‌و ڕاستییانه‌ی كه به‌رپرسانی ڕژیم لێی تێگه‌یشتوون.
له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا له ڕوانگه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، حیجابی ئیسلامی به‌رده‌وام وه‌ك سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می حكوومه‌تی ئیسلامی چاوی لێكراوه. ئاخووند موته‌هه‌ری یه‌كێك له خاوه‌ن بیرانی ڕژیم، له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی حكوومه‌تی ئیسلامی‌دا، ڕێك هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی له‌بابه‌ت حیجابه‌وه به‌كار ده‌برد و وتبووی، حیجاب سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می ئێمه‌یه له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا. له‌و كاته‌وه تا ئێستا له خامنه‌ییه‌وه بگره تا ئاخوونده گڕیدهكانی مه‌زگه‌وت له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه، پۆششی ژنان و حیجابی زۆره ملێ، سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می حكوومه‌تی ئیسلامیه و ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌نگه‌ره تێكبشكێت، سه‌رنگه‌ر و بهربهستهكانیتریش وه‌ك داشی دۆمینۆ، تێكدهڕوخێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی له سه‌رده‌می خومه‌ینیه‌وه تا به ئه‌مڕۆ هه‌رچی كه له توانایان دابوو، بۆ پاراستن و سه‌پاندنی حیجابی زۆره ملێ كردیان. ژنانیش له ماوه‌ی ٤٣ ساڵ خه‌باتی به‌رده‌وامی خۆیان له دژی حیجاب، دژ به ههڵاواڕدنی جینسییه‌تی، بێ مافی و له پێناو گه‌یشتن به ئازادی و یه‌كسانیدا، ئه‌مڕۆكه گه‌یشتوونه‌ته قۆتاغێك، كه هیوا به داڕمانی ئه‌م یه‌كه‌م سه‌نگه‌ره‌ی ڕژیمی ئیسلامی، گه‌لێك واقعییه.
له‌ماوه‌ی دوو حه‌وتووی ڕابردوودا هه‌ر له مه‌جلیسی خۆبرهگانهوه بگره تا ئیمام جومعه‌كان، له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئیسلامیه‌وه تا ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕژیم و وته‌بێژه ورد و درشته‌كانی حكوومه‌ت، یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له ژنان كردوو و به‌رده‌وام، په‌یامی هه‌ڕه‌شه ئامێزیان بۆ به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك ناردوه و به‌كرده‌وه حكوومه‌ت نیزامییهكیی ڕانه‌گه‌یه‌ندراویان له زۆربه‌ی ناوچه هه‌ستیاره‌كانی شاره‌كان پێكهێناوه و ژوماره‌یه‌ك له‌و ژنانه‌ی كه حیجابهكانی خۆیان فڕێداوه و به بێ حیجاب له‌ناو شاردا هاتووچۆیان كردووه، ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كان كروان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌م هه‌وڵانه ژنان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و له هه‌موو توێژ و ته‌مه‌نێك و به پشتیوانی به‌رچاوی پیاوان، له تووڕهه‌ڵدانی حیجابدا پێشقه‌ده‌م بوون. ئه‌م كاردانه‌وه بوێرانه‌ی ژنان، ترسی خستۆته دڵی به‌رپرسان و وته‌بێژانی ڕژیم و كه‌لێن و ناكۆكیی ناو باڵه جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی، زه‌قتر كردۆته‌وه.
ژنانی ئێران و به‌شێكی به‌رچاویان به پشتیوانی پیاوان و هێزه ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌به‌كان، لیبڕاوانه بڕیاریانداوه كۆتایی به هه‌ڵاواردن و ئاپارتایدی جنسیی بێنن و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتداره كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان له پۆشینی جلوبه‌رگی ژنان مه‌حكووم بكه‌ن و به ناڕه‌وای بزانن. ژنان به ده‌نگێكی به‌رز و بوێرانه و به ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نن كه، پێویسته ئه‌و یاسا شه‌رعی و ئیسلامیه كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی كه سه‌رجه‌م مافه سه‌ره‌تایی و ئینسانییهكانی ژنان زه‌وت ده‌كا و سووكایه‌تیان پێده‌كات، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
هه‌ڵاواردن و تووندوتیژی یاسایی و فه‌رهه‌نگی، چه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات، چ له‌لایه‌ن ئه‌و لات و لووته ئیسلامیانه‌وه كه له ڕێگای مه‌زگه‌وت و ئیمام جومعهكانهوه ڕێكخراون و چ له بنه‌ماڵه‌كاندا، ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و به نایاسایی بزاندرێت و ته‌نانه‌ت تووندوتیژی كه‌لامی و جه‌سته‌یی له‌دژی ژنان، وه‌ك تاوان بناسرێت و شایانی لێپێچینه‌وه بێت.
داگیركردنی كتوپڕی یه‌كه‌م سه‌نگه‌ری حكوومه‌تی ئیسلامی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حیجابی زۆره ملێ، ژنان و كۆمه‌ڵگا چه‌ند هه‌نگاو له گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری نزیك ده‌كاته‌وه و ئازادی پۆشینی جلوبه‌رگ، به‌واتای ده‌ستپێكی به‌دیهاتنی به‌رابه‌ری هه‌رچی زیاتری ژن و پیاو، له هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، یاسایی و بنه‌ماڵه‌یی ده‌بێت.
ترس و هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات له پشت ئه‌م یه‌كه‌م سه‌نگه‌ره‌ی حكوومه‌تی ئیسلامی، به‌كرده‌وه بۆ پێشگرتنه له به‌دیهاتنی خواسته سهرهكیترهكانی ژنان له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كاروباری بنه‌ماڵه له‌وانه، مافی جیابوونه‌وه، مافی سه‌رپه‌ره‌شتی منداڵ، سه‌فه‌ر، مافی قه‌زاوه‌ت كردن، قه‌ده‌غه كردنی هاوسه‌رگیری منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ، حه‌قده‌ستی یه‌كسان له‌به‌رابه‌ر كاری یه‌كساندا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوننه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی سیغه و چه‌ند هاوسه‌ری، به‌ڕێوه‌بردنی سزای یاسایی له دژی هه‌ر جۆره تووندوتیژییه‌كی كه‌لامی و جه‌سته‌یی له دژی ژنان چ له‌ناو بنه‌ماڵه و چ له‌ناو كۆمه‌ڵگا و مافه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه‌ی ژنانه.
ژنان به به‌ده‌ست هێنانی ئازادی پۆشینی جلوبه‌رگ و خه‌بات له پێناو گه‌یشتن به به‌رابه‌ری جنسیه‌تی، یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، تووشی پاشه‌كشه و شكست ده‌كات و لاوازی و ئیمكانی ڕووخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كۆنه‌په‌ره‌سته، له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ردا به ئاشكرا دێنێته سه‌رشانۆ. ئه‌ركی هه‌ر مرۆڤێك و به‌تایبه‌ت هه‌ر پیاوێكی شه‌ریف و ئازادیخوازه كه پشتیوان و هاوبه‌شی خه‌باتی ژنان له پێناو گه‌یشتن به عه‌داڵه‌ت و یه‌كسانی جنسییه‌تیدا بێت.