٢٧ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩٦، خامنه‌یی له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دانشجوویانی حیزبوڵڵایی، گله‌یی له جیددی نه‌بوونی ئۆرگانه‌كانی سه‌ركووت له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به وته‌ی ئه‌و، بایه‌خه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی له‌به‌ر چاو ناگرن كرد و هه‌ندێك شتی وت كه بوو به بنه‌مای یه‌كێك له ڕوكنهكانی ئیستراتیژی ڕژیم له به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دژبه‌ران و ناڕازییان. خامنه‌یی له‌و ڕۆژه‌دا وتی:
“من به‌رده‌وام به‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده فكری و كرده‌ییه جیهادییه‌كان و فكری و فهرههنگییهكانم وتووه كه، هه‌ركام كاری خۆیان بكه‌ن، سه‌ربه‌خۆ و به قه‌ولی مه‌یدانی شه‌ڕ، “ئاته‌ش به ئیختیار“.
فه‌رمانی “ئاته‌ش به ئیختیار” ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له ڕژیم، له هه‌موو بواره‌كاندا بوو، به‌ڵام له‌م ساڵانه و به تایبه‌ت له مانگه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا، پتر له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك، داوێنی ژنانی ئازادیخوازی گرتۆته‌وه. ئه‌و ژنانه‌ی كه بوێرانه له ئاست یاسای “حیجاب وعیفاف“دا، وه‌ستانه‌وه و حیجابیان له‌سه‌ر فڕێ‌دا. ئه‌و وێنه و ویدئۆیانه‌ی له یه‌ك دوو حه‌وتووی ڕابردوو له تۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، دریده‌خات كه “ئاته‌ش به ئیختیاره‌كان” به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئاسته‌نگ بۆ ژنان و ئه‌زیه‌ت و ئازاریان، چالاك بوونه‌ته‌وه.
“ئاته‌ش به ئیختیار” واته هاندانی ئه‌و فاڵانژ و كۆنه‌په‌ره‌سته مه‌زهه‌بیانه‌ی كه له شوێنه گشتی و تایبه‌تییه‌كان وه‌ك چاو و گوێی دام و ده‌زگا سهركووتگهر و ئه‌منییه‌تییه‌كان، عه‌مه‌ل ده‌كه‌ن و به پاڵپشتیی ده‌سه‌ڵات و یاسا، به‌ره‌وڕووی دژبه‌ران و ناڕازییان ده‌بنه‌وه. ئه‌وان بریتین له‌و لات و چهقۆكێشانهی كه له‌ژێر چاودێری و پشتگیری پۆلیس و سپادان و كاریان ئه‌زیه‌ت و ئازاری ئه‌و ژنانه‌یه كه له حیجابی ئیجباری بێزارن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له كار و ژیانی خۆیانداـ به‌ناڕه‌وا ده‌زانن. ڕێكخستنی “ئاته‌ش به ئیختیاره‌كان” له مهزگهوتهكان و له‌لایه‌ن ئیمام جومعهكانهوه، له ناخی دامه‌زراوه ئاینییه‌كان و به گوێره‌ی ڕاسپارده‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی و هیدایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. “ئاته‌ش به ئیختیاره‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هانده‌درێن و پاداش و دهستخۆشانهش وه‌ردگرن.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه له ژێر ناوی “ئاته‌ش به ئیختیار” ئاماژه‌ی پێكراوه، ڕه‌فتار و كرداری سه‌رجه‌م دیكتاتۆره سه‌رمایه‌دارییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بووه. ئامانجه گشتییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له جه‌ماوه‌ر له به‌رامبه‌ر بهشهكهیتری كۆمه‌ڵگادا ڕابگرێ و هه‌زینه‌ی سه‌ركووت بۆ هێزه نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كان و ده‌سه‌ڵات به‌گشتی، كه‌م بكاته‌وه. ئاڵمانی نازی و فاشیزم له ئیسپانیا و ئیتالیا له‌سه‌رده‌می موسۆلێنی و فرانكۆ، به به‌سیج كردنی گرووپه شێوه فاشیستیه‌كان، به‌شێك له خه‌ڵكیان له به‌رامبه‌ر بهشێكیتردا ڕاگرت. خومه‌ینی وه‌ك ڕێبه‌ر و ستراتیژیستی نیزامی ئیسلامی، یه‌كێك له بناغه‌داڕێژه‌رانی سیاسه‌تی فریوكارانه‌ی به‌ره‌وڕوو كردنه‌وه‌ی به‌شی دواكه‌وتوو و نه‌زانی كۆمه‌ڵگا، له به‌رامبه‌ر ناڕازییاندا بوو.
فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی بۆسه‌ر كوردستان، ته‌نیا بریتی نه‌بوو له ناردنی هێزه نیزامییه‌كان بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵكوو هه‌وڵیدا به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئاسایی و ئه‌وانه‌ش كه زانست و زانیاری ته‌واوییان سه‌باره‌ت به سیاست و بارودۆخی وڵات نه‌بوو، بۆ شه‌ڕ ڕه‌وانه‌ی كوردستان بكات. هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی خومه‌ینی و هاوبه‌شه‌كانی سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر دانشگاكان له ژێر ناوی “شۆڕشی فه‌رهه‌نگی“، هێرش بۆسه‌ر به‌هاییه‌كان، ژنان، كرێكاران، ڕووناكبیران، هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران ڕوویدا كه، له فتوا له دژی سه‌لمان ڕوشدی به‌هۆی چاپ كردنی كتێبی “ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان” ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی په‌یداكرد.
“ئاته‌ش به ئیختیاره‌كان” ئه‌گه‌ریش به‌شێك بن له خه‌ڵك و سه‌ربه هێزه گومناوهكانی ئیمامی زه‌مان و سیخوڕ و به‌كرێگیراوه‌كانی ڕژیم نه‌بن، به‌شێكی نه‌زان و دواكه‌وتوو و لات و لووتی كۆمه‌ڵگان كه بۆ به‌هه‌ره‌مه‌ندبوون له ئیمكاناتی ماڵیی و كاریی، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و تووندووتیژی زۆرتر و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌بن.
ژنان، لاوان، هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ران، كه‌میینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و بیرجیاوازان، مافی خۆیانه ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌یانهه‌وێ جلوبه‌رگ بپۆشن، شێوازی ژیانی خۆیان دیاری بكه‌ن، چی بخۆن و چی بخۆنه‌وه و یاسا ئایینی و ئیسلامییه‌كان له‌به‌ر چاو بگرن یا نه‌یگرن. هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه كه به زۆر و سه‌ره‌ڕۆیی، خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆیان ناچار به ته‌حه‌مول و قه‌بوڵكردنی یاسا و ڕێسا ئاینییه‌كان بكه‌ن.
خومه‌ینی كه ساڵی ١٣٦٠ له پێناو مانه‌وه‌ی نیزامی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی ئاخوونده كۆنهپهرهستهكاندا، داوای له دایك و باوكه‌كان كرد كه ته‌نانه‌ت له دژی جگه‌رگۆشه‌كانیان سیخوڕی بكه‌ن، داهێنه‌ری سه‌ره‌كیی فه‌رمانی “ئاته‌ش به ئیختیار” بوو. خامنه‌یش به گله‌یی و نیگه‌رانی له بێتوانایی دام و ده‌زگا سه‌ركووتگه‌ره‌كان، له ده‌مارگرژی و نه‌زانی به‌شێك له كۆمه‌ڵگا، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركووت و سه‌ره‌ڕۆیی ئایینی به‌هێزتر بكات. “ئاته‌ش به ئیختیاره‌كان” ناسناوێكی نوێیه بۆ حیزبۆڵڵاییهكانی جاران، كه به‌هۆی بهدناوییهوه له به‌رگێكی دیكه‌دا، پێناسه ده‌كرێن. بێگومان جه‌ماوه‌ری وشیار و شه‌ریفی ئێران وڵامێكی ڕوون و لێبڕاوانهشیان بۆ ئه‌وان ده‌بێت. بۆ خه‌ڵكی بێزار و وه‌گیان هاتوو له ده‌ست كۆنه‌په‌ره‌ستی ئایینی، زۆروێژی و سه‌ره‌ڕۆیی “ئاته‌ش به ئیختیاره‌كان” هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ لات و لووتهكانیتری سه‌ربه حكوومه‌ت نییه و هه‌موویان ده‌بێ شه‌رمه‌زار و ڕه‌سوا بكرێن.