حكوومه‌تی ئیسلامی هه‌رله سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كارییه‌وه له ٤٣ ساڵ له‌مه‌وه پێش، كوردستانی وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تیی كه، مه‌ترسییه بۆسه‌ر بوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ ، چاو لێكردوووه. له‌و ماوه‌یه‌دا له‌شكركێشی و میلیتاریزه كردن، زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام، له زومره‌ی ئامرازه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆسه‌پێنی ڕژیم به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا بووه. هه‌ر له حیزب و ڕێكخراوه سیاسیه‌كانه‌وه بگره تا هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، خه‌باتكارانی كرێكاریی و چالاكانی ژینگه‌یی، سه‌رجه‌میان به‌رده‌وام ئامانجی ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ركوتگه‌رانه‌یه بوون.
كه‌متر بنه‌ماڵه‌یه‌ك له كوردستان هه‌یه كه ئه‌ندام، دۆست، هاوكار، هاوسا و دراوسێیه‌كیان نه‌كه‌وتبێته زیندان، له‌سه‌ر كار ده‌رنه‌كرابێ، به‌زۆر ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كرابێت و یان ئێعدام و له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی داگیركه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، گیانی له‌ده‌ست نه‌دابێت. به‌ڵام له په‌نای هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌شێك له ئامانجه‌كانی ڕژیم له كوردستان له ڕێگای به‌سیج گیری و پێكهێنانی تۆڕ و ڕایه‌ڵه‌ی سیخوڕییه‌وه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه.
یه‌كێك له ڕێگاكانی په‌ره‌پێدان به تۆڕه سیخوڕییه‌كانی ڕژیم بریتی بووه له، كه‌ڵك وه‌رگرتن له ڕێكخراویی به‌سیج. له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه ڕژیم ئه‌ندام بوونی له ڕێكخراوی به‌سیجدا كردۆته پێش مه‌رجی به‌ده‌ست هێنانی جێگه و پێگه‌ی ئیداری و درێژه‌دان به خوێندن، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ژوماره‌یه‌كی به‌رچاو، به‌دانی وه‌عد و به‌ڵێنی جۆراوجۆر، بۆ بوون به ئه‌ندام له‌م ڕێكخراوه‌دا هانده‌دن. دواتر كه‌سی جێگه مه‌به‌ستی خۆیان بۆ كاری تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه سیخوڕی و ئه‌منییه‌تییه‌كان، دیاری ده‌كه‌ن و به نهێنی ڕایانده‌هێنن و ڕێكیاندهخهن.
هاوكات نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری و بێكاری و نه‌بوونی هه‌ڵی كار، سیاسه‌تی به ئانقه‌ستی هه‌ژار كردنی خه‌ڵك، گیرۆده‌كردنی لاوان به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌پێی پلانی دیاریكراو له ناو كۆمه‌ڵگا، ته‌نانه‌ت له‌ناو زیندانه‌كان، زه‌مینه بۆ ڕاكێشانی كه‌سانی گه‌نده‌ڵ و به‌دفه‌ڕ و ئه‌و گیرۆده‌بووانه‌ی كه هه‌زینه‌ی پێویستیان بۆ دابینكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر نییه، ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و جۆره كه‌سانه له تۆڕه سیخوڕییهكاندا خۆشكردووه. ئه‌و گه‌نج و لاوه بێ هیوایانه‌ی كه له هه‌رچه‌شنه شادی و خۆشیه‌ك بێبه‌شن، به پووڵ و ڕه‌خساندنی ئیمكانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئاسان به مادده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌شروبه ئهلكۆلییهكان و ته‌نانه‌ت به وه‌عده و به‌ڵێنی ناردنیان، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شناسایی ده‌كه‌ن و به‌كاریان دێنن.
به‌ڵام تۆڕه سیخۆڕییهكانی ڕژیم ئاڵۆزتر و به‌ربڵاوتره له به‌كارهێنان و كه‌ڵكوه‌رگرتن له كه‌سانی به‌دفه‌ڕ و لۆمپه‌ن. ئه‌و مه‌زهه‌بییه تووندڕه و سه‌له‌فییانه‌ی كه مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیان له حكوومه‌تێكی ئازاد و دێمۆكراتیك پێ باشتره، كه‌سانی دواوكهوتوو و قازانجپه‌ره‌ست كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ل و مه‌رجێكی ئه‌وتۆی ماڵیی و كاریی، له هیچ بێ به‌ندوباری و خهیانهتێك خۆنابوێرن، ئاخوونده‌كان، ئه‌و ئه‌رباب و ڕانتخۆرانهی كه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیمكاناتی حكوومه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری، له هیچ هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ڕژیم درێغ ناكه‌ن، بهشێكیترن له تۆڕه‌كانی هاوكاری و گه‌یاندنی زانیاری به دام و ده‌زگا ئیتڵاعاتی و سیخوڕییه‌كانی ڕژیم له كوردستان. به‌شێك له‌م تۆڕه سیخوڕی و ئیتڵاعاتیانه خه‌ریكی خه‌به‌ر چینی، تیرۆر و خرابكاری له ناوچه كوردنشینه‌كانی توركیه و عێراق و سورییهن.
ئه‌زموونی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر و سه‌ره‌ڕۆكان له‌وانه، حكوومه‌تی سه‌ڵته‌نه‌تی، ده‌ریده‌خات كه، زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به هاوكاری به‌كرێگیراوه نهێنیه‌كانی كۆماری ئیسلامی، سه‌ره‌نجام ئاشكرا ده‌بن. ئه‌وكات وێڕای ڕهسوایی و شه‌رمه‌زاربوونیان، پێویسته له دادگا جه‌ماوه‌رییه‌كاندا له ئاست هاوكاری و به‌شداربوونیان له جینایه‌ت و سهركووتهكانی ڕژیمدا، وڵامده‌ره‌وه بن.
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی قووڵ و به‌ربڵاوی نه‌فره‌ت و بێزاری زۆربه‌ی هه‌ر زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به‌ره‌وڕووه، ده‌رنگ یا زوو ده‌روخێ و سیخوڕه‌كان، ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران و به‌كرێگیراوانی تری ڕژیم ده‌مێننه‌وه و جه‌ماوه‌رێكی بێزار و ناڕازی له چوارده‌یه جینایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداره كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان. به‌رپرسانی ڕژیم به دزین و به تاڵانبردنی ملیارد دۆلاریی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێران جێ بهێڵن و بهكرێگیراواكانیان كه ئیمكانی هه‌ڵاتن و ده‌ربازبوونیان نییه، له‌گه‌ڵ ڕه‌ق و بێزاری و دادخوازی جه‌ماوه‌ر، به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. په‌شیمانی سیخوڕه‌كان له كۆتا ڕۆژه‌كاندا بهدادیان ناگات و پێویسته هه‌ر له ئێستاوه به دوور كه‌وتنه‌وه له ڕیزی جینایه‌تكارانی ڕژیم و به ئاشكراكردن و زڕاندنی ناوی هاوكاره‌كانیان، له بابه‌ت هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران و جینایه‌تكاران، داوای لێبوردن له جه‌ماوه‌ری شه‌ریف و خه‌باتكاری كوردستان بكه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌مڕۆوه ڕیزی خۆیان له دام و ده‌زگای سه‌ركووت و جینایاتی حكوومه‌تی ئیسلامی جیا نه‌كه‌نه‌وه، سبه‌ینێ زۆر ده‌رنگ ده‌بێ و به‌هۆی به‌شدارییان له جینایه‌ته‌كان له دژی خه‌ڵكی كوردستان و دژ به مرۆڤایه‌تی، تاوانێكی گه‌وره ده‌ده‌نه‌وه.
