ڕۆژی شه‌ممه 25ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی مه‌ریوان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و سناریۆسازی بۆ موعه‌لیمان و چالاكانی سنفییان به‌توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی به‌ندكراون بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: هه‌ر ساڵ گۆشاری ده‌وڵه‌ت و ناونده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی زیادتر ده‌بێت، به‌ڵام زه‌حمه‌تكێشان و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامن. موعه‌لیمان له زومره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه مافه‌كانیان پێشێل كراوه به‌ڵام خۆیان ڕێكخستووه و ڕێگه‌ی به‌رگرییان گرتووه‌ته‌به‌ر و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و سه‌ركوت و گۆشاره‌كانی ڕژیم كۆڵیان نه‌داوه. له‌كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئێمه چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا یه‌ك چاره‌نووسمان هه‌یه و هیچ ڕێگه‌یه‌كی ترمان نییه جگه له یه‌كگرتوویی و یه‌كریزی نه‌بێ و بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانمان پێویسته یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین.