بایدێن سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی مانگی پوشپه‌ڕ سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد و دوای چوار ڕۆژ دیدار و گفتوگۆ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی پوشپه‌ڕ، له عه‌ره‌بستانه‌وه گهڕاهیهوه بۆ ئا‌مریكا. له‌م سه‌ردانانه‌دا گه‌لێك ته‌وه‌ری گرینگ و هه‌ستیار له پشت درگا داخراوه‌كان و دوور له چاوی كامێرا و ڕای گشتی، ده‌كه‌ونه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێ. ئه‌و ڕاگهیهنهرانهی كه بۆیان هه‌یه له‌م دانیشتنانه‌دا ڕێپۆرتاژ ئاماده بكه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌ڵده‌بژێردرێن و متمانه‌یان پێده‌كه‌ن.
گومان له‌وه‌دا نییه كه ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ی ئا‌مریكا ئه‌وه‌یه نیشانی بدات كه، ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له‌وانه، ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ئیسرائیل و شاهنشینی عه‌ره‌بستان و چه‌ند شێخ و سه‌رۆك كۆماری دیكتاتۆری تر، به پشتگیرییه‌كانی ئا‌مریكا ئۆمێدوار بكات. سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسه سه‌ره‌ڕۆ و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی كه له دیداره‌كانی ناوبراودا به‌شداربوون، خۆیان له‌وه بوارد كه، هێرشی داگیركارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕوسیه بۆسه‌ر ئۆكراین، مه‌حكووم بكه‌ن. ئه‌وان كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی بازرگانی دیپلۆماتیكیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی چین و ڕوسیه شكڵ پێداوه، كه له ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئامریكاوه قه‌بوڵ نه‌كراوه. گرینگ‌ترین جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندی و گرێبه‌ستانه له‌لایه‌ن شێخه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌ره‌بستانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی چین، واژۆ كراوه. بۆ نموونه وڵاتی چین ڕۆژانه “ملیۆنێك و حه‌وسه‌د و شه‌ست هه‌زار” به‌رمیل نه‌وت له عه‌ره‌بستان ده‌كرێت، كه ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر چواری كۆی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته.
ڕۆژنامه‌ی ئامریكایی “وال‌ستریت جۆرناڵ” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ ڕایگه‌یاند كه، عه‌ره‌بستان دیهه‌وێت به‌شێك له نه‌وته‌كه‌ی به پووڵی یوان به چین بفرۆشێت. ئه‌م بابه‌ته زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ بورژوازی ئا‌مریكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی هێزی ئابووری ئیمپریالیسمی ئا‌مریكا له جیهاندا ئه‌وه‌یه كه، دۆلار هه‌روا وه‌ك دراوی سه‌ره‌كیی بۆ بازرگانی و كڕین و فرۆشتنی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌ت نه‌وت، بمێنێته‌وه.
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له ده‌یه‌ی ٧٠ی میلادیدا، له كاتێكدا كه ئابوورییه‌كه‌ی تووشی قه‌یران هاتبوو و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی دۆلار له‌گه‌ڵ زێڕی پچڕاندبوو، هه‌ڕه‌شه‌ی له شێخه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی عه‌ره‌بستان كرد كه ده‌بێ نه‌وته‌كه‌یان به دۆلار و له‌ژێر چاودێری ئامریكادا بفرۆشن و داهاته‌كه‌ی له ڕێگای كڕینی چه‌ك و چۆڵی نیزامی و شتی له‌م بابه‌ته‌وه، بگه‌ڕێننه‌وه ئا‌مریكا. ئه‌م گرێبه‌سته له‌م ساڵانه‌ی دواییدا لاواز ببوو، له‌م ڕووه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته دوور له چاوی ڕاگهیهنهڕهكان، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و چاوپێكه‌تنانه بووبێت.
ڕاپۆرته‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه بایدێن بۆ سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی ٨ی نوامبه‌ری ئه‌مساڵ، پێویستی به‌وه هه‌بوو كه ده‌ستكه‌وتێكی به‌رچاوی بۆ خه‌ڵك پێ بێت، ئه‌وه‌ش كاتێك به‌ده‌ست ده‌هات كه عه‌ره‌بستان و وڵاته‌كانی خه‌لیجی فارس، به‌رهه‌می نه‌وتی خۆیان به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكه‌ن و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه نرخی سووته‌مه‌نی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا، كه‌م بكه‌نه‌وه. ئه‌م ئامانجه به‌خێرایی نه‌هاته دیی. گۆیا به‌ڵێن دراوه كه به‌رهه‌می نه‌وتی وڵاتانی خه‌لیج، له داهاتوودا زیاد بكات.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی “دانشگای مونموس” كه ڕۆژی ١١ی مانگی پوشپه‌ڕ بڵاوبۆوه نیشاندا كه، متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به دام و ده‌زگای ده‌سه‌ڵات و كابینه‌كه‌ی جۆبایدێن، به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بۆته‌وه و گه‌یشتۆته ١٦ له‌سه‌د. دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی “گالۆپیش” ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت. ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه له‌سه‌ر ١٦ ناوه‌ند و دامه‌زراوه كراوه و ده‌ریده‌خات كه ئاستی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به ١٥ دامه‌زراوه‌ی گرینگی ئا‌مریكا و له‌وانه، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، گه‌لێگ كه‌مبۆته‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌یانگه‌ری ئه‌و ڕاستییه كه سیسته‌می ئیمپریالیستی ئا‌مریكا، له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی قووڵ به‌ره‌و ڕووه.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی كه ئاماژه به كاردانه‌وه‌ی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار له كۆماری ئیسلامی‌دا، له ئاست سه‌ردانه‌كه‌ی بایدێن بۆ ئیسرائیل و عه‌ره‌بستان بكه‌ین.
ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی كه به ڕواڵه‌ت له ژێر چاودێری دام و ده‌زگای خامنه‌یی دایه، ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به وتاری كۆتایی بایدێن له دانیشتنێكی ئه‌منییه‌تی و په‌ره‌پێدان، له شاری جه‌دده، به به‌شداری وڵاته‌كانی ئه‌ندامی شۆرای هاوكاری خه‌لیجی فارس، میسر، ئۆردۆن و عێراق، بڵاوكرده‌وه. هه‌واڵنێری “ته‌سنیم” سه‌رجه‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی ناو قسه‌كانی بایدێن له دژی كۆماری ئیسلامی سانسۆر كرد. ئه‌م هه‌واڵنێرییه كه له باڵی ده‌سه‌ڵاتداریی سپا نزیكه، ڕۆژی جومعه ٢٤ی پوشپه‌ڕ هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی بایدێن بۆ عه‌ره‌بستان، ڕاپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به خستنه ڕووی یه‌كه‌یه‌كی نوێی په‌هبادی، ئه‌رته‌شی بڵاوكرده‌وه.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی شه‌رق، ئه‌و ڕسته‌یه‌ی كه له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستاندا هاتبوو كه ده‌ڵێت، عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئا‌مریكا له‌سه‌ر پێویستی ڕاگرتنی ده‌ستێوه‌ردان له كار و باری ناوخۆی وڵاته‌كان و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی پێداگری ده‌كه‌ن، سانسۆر نكرد.
سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له چاوپێكه‌وتن و ڕاگه‌یه‌ندنه ڕهسمییهكاندا له دژی ئێران ئاماژه‌ی پێكردبوو، له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌وه‌شی له‌بیر نه‌كرد، كه بڵێت له هه‌ر هه‌وڵێكی كازمی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئێران و عه‌ره‌بستان، له‌سه‌ر میزی دانوستان له به‌غدا، پێشوازی ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا هه‌ر گوشارێكی كه ده‌یخاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی، به جۆرێك ده‌بێت كه ئه‌م به‌ربه‌سته كۆنه‌په‌ره‌ستییه له به‌رامبه‌ر ژنان و پیاوان و كرێكاران و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشدا، لاواز درهنهكهوێ. چون ئه‌گه‌ری ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕژێم به هێزی جه‌ماوه‌ر، ترسێكی گه‌وره ده‌خاته دڵی كۆنه‌په‌ره‌ستانی دژه خه‌ڵكی له ئاستی جیهان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، ئیمپریالیسمی ئا‌مریكا.