به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، کەمتر لە مانگێک دوای ناڕەزایهتی كرێكاران و كارمه‌ندانی وزه‌خانه‌ی “سیكلی ته‌ركیبی” سنه کە لە ڕێکەوتی ١٤/٢/١٣٩٩ى هەتاوی لە دژی پێنەدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان لەلایەن شیركه‌تی “مه‌پنا”وه ئەنجام درا، “حەیدەر عەباسی” به‌رپرسی وهزهخانه و تیمی حه‌راسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان كردووه به سه‌ركوت و ئازاری كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده و به‌رده‌وام ده‌یانخه‌نه ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن و حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت ناكه‌ن.
به‌وته‌ی پێرسۆنێلی وزه‌خانه‌ی “سیكلی ته‌ركیبی” سنه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و تیمی حه‌راسه‌ت كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تییان به‌سه‌ر ئه‌و شیركه‌ته سه‌پاندووه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له كرێكاران و كارمه‌ندان ده‌كه‌ن و به‌یانیان كه كرێكاران ده‌ڕۆنه سه‌ركار، ڕێگرییان لێده‌كه‌ن و سووكایه‌تییان پێده‌كه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ١٥ كرێكار و كارمه‌ندی ئه‌و وزه‌خانه‌یه به‌بۆنه‌ی گۆشاری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، ناچار به ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌كاره‌كانیان كراون به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت بكرێت و پێرسۆنێلی دیكه‌ی ئه‌و ناوه‌نده له‌ئاست ئه‌و باروودۆخه ناڕازیین و ده‌ڵێن چیتر ته‌حه‌مۆلی ئه‌و دۆخه ناكه‌ن.