ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری كرماشان له‌ئاست كه‌می نان و ئارد له‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: بۆ كڕینی نان چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا ده‌وه‌ستن و به‌شێكی زۆر له نانه‌واخانه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ئارد داخراون.
بەوته‌ی هاووڵاتییه‌ك، هەر نانەواخانەیەک کە بچیت، دەبێت چەندین کاتژمێر لەڕیزدا بوەستیت تا نانێکی کوالێتى نزمت دەست کەوێت و تەنانەت ئەگەر نانەکە بۆ یەک کاتژمێر بمێنیتەوە، دواتر ناخورێت. کاتی کارکردنی زۆربەی نانەواخانەکان کەم بووەتەوە، چونکە به‌شه ئاردیان کەمە و ئاردی ئازادیش به‌كار ناهێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رف ناكات. هاووڵاتییه‌كی دیكه ده‌ڵێت: به‌شه ئارد لە نانەواخانەى ئەو ناوچانە كه بەرپرسەكانی ڕژیمی لێ دەژین زۆر زیاترە لە ناوچەکانی تر و هەفتەی رابردوو لەبەردەم ئەنجومەنی ئارد و نان كۆبوونه‌ویه‌كی گەورە ئەنجام درا، کەچى لەبرى چارەسەرى کێشەکە، كۆمه‌ڵێك كه‌سیان دەستبەسەر کردووه.