به‌پێی هه‌واڵی كه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، دانیشتووانی ئۆستانی ئیلام له ئاست كه‌می و گرانی ده‌رمانه‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ گرانی ٣٠ له‌سه‌ده‌ی ده‌رمان، نرخی سه‌رجه‌م ده‌رمانه‌كان له دارووخانهكانی ئه‌و ئۆستان به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو چووهتهسهرهوه و ده‌رمانه ئاساییه‌كانیش چیتر ده‌ست ناكه‌وێت.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادات و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ گرانكردنی ٣٠ له‌سه‌دی نرخی ده‌رمان و سووته‌مه‌نی، هه‌موو شتێك گرانبووه و خه‌ڵك له‌ئاست ئه‌و باروودۆخه وه‌زاڵه هاتوون. هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ئۆستانی ئیلام ڕۆژی ڕابردوو به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌رمانخانه‌ی نوێ و دابینكردنی ده‌رمانیان بۆ دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه دابوو، به‌ڵام به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی نه‌خۆشیان هه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ده‌رمان ناچارن سه‌ردانی ئۆستانه‌كانی دیكه بكه‌ن و له‌م دۆخه خراپه ئابوورییه‌دا هه‌زینه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان.