ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو چالاكی سنفی مۆعه‌لیمانی كرماشان به‌ناوه‌كانی “عه‌لی سادقی” و “خان عه‌زیز ئیسماعیلی” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو چالاكه سنفییه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” تۆمه‌تباركراون. جێگای ئاماژه‌یه كه مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ په‌روه‌نده‌ی “عه‌لی سادقی” و “خان عه‌زیز ئیسماعیلی” بۆ دادگای گشتی كرماشان نێردرابوو و ڕۆژی پێنجشه‌ممه بانگهێشتی دادگای ئینقلابی كرماشان كراون.