به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، ڕێژه‌ی تووشبووان به وایرۆسی نوێی كۆرۆنا له‌و ئۆستانه گه‌یشتووه‌ته 17 كه‌س كه حاڵی 8 كه‌سیان خراپه و له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێژه‌ی تووشبووان به وایرۆسی نوێی كۆرۆنا به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه و زۆربه‌ی تووشبووان به‌بێ ده‌زگای ئۆكسیژن ناتوانن نه‌فه‌س بكێشن. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، زۆربه‌ی تووشبووان له شاری ورمێ تۆماركراون و داوا له خه‌ڵك ده‌كات ڕێكاره‌كانی پێشگیری له‌و نه‌خۆشییه بگرنه‌به‌ر و ئاگاداری دۆخی ته‌ندرووستی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی ڕابردوو یه‌كه‌مین قۆربانی وایرۆسی نوێی كۆرۆنا له ئۆستانی ئیلام تۆماركرا و ڕێژه‌ی تووشبووانیش گه‌یشته ٣١ كه‌س.