رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی پووشپه‌ڕ “کەریم ئەحمەد” سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان، کە ماوەیەکیش سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراق بوو، لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
“کەریم ئەحمەد” لە ساڵی 1922ی زایینی لە گوندی باقرتەی سەر بە شارۆچکەی کۆیە لەدایکبوو و تاوەکو پۆلی سێی سەرەتایی لە شاری هەولێر دەخوێنێت و دواتر دەچێتە بەغدا و لە خانەی مامۆستایان – پەیمانگەی وەرزشی تەواو دەکات و دەبێتە مامۆستای وەرزش لە شاری کۆیە و له ساڵی ١٩٥٣ی زایینی وه‌ك ئه‌ندامی ڕێبه‌ڕایه‌تی حیزبی شیوعیی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و ساڵانێكی زۆر له‌و حێزبه‌دا سه‌رقاڵی خه‌بات و كاری سیاسی بوو.