به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “سه‌عدی” خه‌ڵكی گوندی “ته‌مۆغه”ی سه‌ر به شاری سه‌قز و “ڕه‌شید جامخانه” خه‌ڵكی گوندی “گه‌وێڵه”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری بانه برینداركران.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه و به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “سه‌عدی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ته‌مۆغه”ی سه‌قز به‌سه‌ختی برینداركراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “سه‌رته‌زێن”ی بانه هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر كۆڵبه‌ران و له كاتی هه‌ڵهاتندا كۆڵبه‌رێك به ناوی “ڕه‌شید جامخانه” خه‌ڵكی گوندی “گه‌وێڵه”ی مه‌ریوان به‌سه‌ختی بریندابووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژێ دووشه‌ممه‌ش دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “ئاكۆ ته‌ڵایی” و “ئه‌یووب جه‌وان پوور” له كاتی هێرشی هێزه‌كانی رڕژیم له سنووری بانه بریندارببوون.
