ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌ناوه‌كانی “مریه‌م” و “ڕووناهی” خه‌ڵكی گوندی “كووران”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “سۆما و برادۆست”ی ورمێ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ڕووداوه‌كه هه‌ر دوو برینداره‌كه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی “خۆمه‌ینی” ورمێ كراون و “مریه‌م” تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه و ده‌ستێك و چاوێكی له‌ده‌ستداوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای ساڵی ٩١ی هه‌تاوییه‌وه تا كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٤٠٠، سه‌رجه‌م ٤٠٢ كه‌سی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونه‌ته قۆربانی مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق و له‌و ڕێژه‌یه‌ش ١٠٣ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٩٩ كه‌سیش به‌سه‌ختی برینداربوون.
