کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بێبه‌شكرانی به‌ندكاروێكی سیاسی له‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان له‌ زیندانی ورمێ

بێبه‌شكرانی به‌ندكاروێكی سیاسی له‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان له‌

به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان به‌ ناوی “هێمن مام قادری” كه‌ لە کاتی دەستبەسەركراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندارکرابوو، پێویستیی بە چارەسەری پزیشکیی هەیە به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شكردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “هێمن مام قادری” لەکاتی دەستبەسەركراندا به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم لاقی برینداربووه‌، و به‌رپرسانی ده‌رمانخانه‌ی زیندان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌بێت ڕاگوێزی یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری ورمێ بكرێت. كاتێك به‌رپرسانی زیندان ده‌یبه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان برینه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ زیندان و ئێستا له‌ دۆخێكی خراپدایه‌.