له‌ماوه‌ی ڕۆژانی رابردوودا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی “شێروانە”ی کامیاران، ٢٠ هێکتار لە گەنمی جووتیاران سووتا و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌كه گه‌یشت.
هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ڕوون نەبووەتەوه، به‌ڵام به یارمه‌تی خه‌ڵك و هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه. گوندی شێروانە لە بەشی ناوەندیی شاری کامیاران هەڵکەوتووە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٨٥، حەشیمەتی ئەو گوندە ١٠١٩ کەس و لە ٢٣٣ بنه‌ماڵه پێک هاتووە. له‌هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابردوو زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانی پشت پادگانی ئه‌رته‌ش له شاری سنه ئاوری تێبه‌ربوو و به یارمه‌تی خه‌ڵك ئاوره‌كه كۆنترۆڵكرا.
