ده‌یه‌ی “ئیمامه‌ت و ویلایه‌ت” كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی پوشپه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێكردووه، تا سێشه‌ممه ٢٨ی پوشپه‌ڕ، به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌م شانۆیه‌دا كه به‌م بۆنه‌یه‌وه له شاره‌كان به‌ڕێوه‌چووه و ده‌چێ، هه‌ندێك جار گله‌یی له به‌تاڵ مانه‌ویه‌ی مزگه‌وته‌كان و به تایبه‌ت نه‌چوونی لاوان بۆ ئه‌و ناوه‌نده خۆرافیانه ده‌كرێ. ئه‌م گله‌ییانه سه‌ره‌ڕای شاردنه‌وه و سانسۆڕی ده‌وڵه‌ت، به هه‌ندێك له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانیش گه‌یشتووه. له ڕاستیدا ناكۆكییه‌كی كه له نێوان باڵێك له سپای پاسداران و دام و ده‌زگای خامنه‌یی و ئاخوونده به‌كرێگیراوه‌كاندا بوونی هه‌یه، له‌م جۆره ڕێوڕه‌سمی و شانۆگه‌ریانه‌شدا خۆی نیشان ده‌دات. له حاڵێكدا باڵێك له سپای پاسداران باس له به‌تاڵ مانه‌وه‌ی نیوه‌ی مزگه‌وته‌كان له نوێژخوێن و ته‌نانه‌ت ئیمام جه‌ماعه‌ته‌كانیش ده‌كات، لایه‌نگرانی خامنه‌یی به پێچه‌وانه‌وه، باس له زۆربوونی مه‌داح و هه‌یئه‌ته ئاینییه‌كان ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی گشتی مزگه‌وته‌كان له ئێران به ٧٥هه‌زار مزگه‌وت ده‌خه‌مڵێندرێت.
هه‌ندێك له هه‌واڵنێرییه‌كان له قه‌ولی به‌شێك له ئاخوونده نیگه‌رانه‌كانه‌وه نووسیویانه كه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مزگه‌وته‌كان به جێگای كه‌سی باوه‌ڕمه‌ند و نوێژخوێن، كونده‌بووه‌كان هێلانه‌یان تێدا كردووه.
بۆ نموونه ده‌ڵێن، له ئۆستانی قه‌زوین ١١٤٤ مزگه‌وت بوونی هه‌یه كه، ٣٥٠ دانه‌یان واته ٣٠ له‌سه‌دیان، چالاكن و ئه‌وانی تر چۆڵ و بێ كه‌ڵك ماونه‌ته‌وه.
ئاخووندێكی تر ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر چی هه‌زینه‌یه‌كی زۆر سه‌رفی دابینكردنی پێداویستی و نۆژنكردنه‌وه‌ی مناره و گومبه‌زی هه‌ندێك له مزگه‌وته‌كان كراوه، به‌ڵام جگه له مه‌لای مزگه‌وته‌كان و مجێو‌ر و چه‌ند كه‌سێكی به‌ساڵاچوو، كه‌سیتر ڕوویان تێناكات.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئیسلامی سیاسی، كه پڕۆژه‌یه‌كی حكوومه‌تییه، له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه. كۆماری سه‌رمایه‌داری ئیسلامی له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م شكست خواردووانه دایه. به‌رپرسانی ئه‌م ڕژیمه هه‌ر له ده‌یه‌ی شه‌سته‌وه، ده‌ستیاندایه كوشتاری به هه‌زاران كۆمۆنیست و دژبه‌رانی نیزام، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته دینیه‌كه‌یان بپارێزن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌م جینایه‌ته قورسایی ده‌كاته سه‌رشانی حكوومه‌ت، به‌ڵام خامنه‌یی له‌سه‌ر پێویستی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌یه‌ی ٦٠ داكۆكیی ده‌كات و “نه‌ییری” یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی مه‌رگی ئه‌وكات، كوشتنی ٥ بۆ ٧ هه‌زار زیندانی سیاسی، ته‌نیا له ماوه‌ی دوو مانگی گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی ساڵی ٦٧دا، به كارێكی باش و پێویست ناوده‌بات، له پێناو به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی ڕژیمدا و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێت كه، ئاماده‌ن ئه‌و مێژووه جارێكی‌تر دووپات بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی نه‌فامی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه كه ئیسلامه سیاسیه‌كه‌یان جگه له بێ مافی سیاسی، هه‌ژاری له ڕاده‌به‌ده‌ر، داغداركردنی ده‌یان هه‌زار بنه‌ماڵه كه ڕۆله‌كانیان له زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌گاكان ئێعدام كراون، یان له به‌ره‌كانی شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێڕاقدا بوونه‌ته قوربانی، هیچی تری بۆ خه‌ڵك به دیاری نه‌هێناوه.
ئاوابوونی خۆری ئیسلامی سیاسی پێوه‌ندی هه‌یه به سه‌رجه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و هێزه حیزبیه‌كانی وه‌ك، ئێخوانولموسلمینی میسر تا گرووپه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك، داعش و ئه‌لقاعیده‌ی، له خۆگرتووه. به‌ڵام ئه‌م به‌خته‌ڕه‌شه، پتر له هه‌ر شوێنێكی تر داوێنی ڕژیم و به تایبه‌ت باڵی خامنه‌یی گرتۆته‌وه. عه‌لی خامنه‌یی وه‌ك “وه‌لی فقی“ه، نه‌ك هه‌ر خاڵێكی به هێز، به‌ڵكوو بۆته خاڵی لاوازی كۆماری ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌كیی سپا وه‌ك ڕابردوو فه‌رمانه‌كانی به‌ڕێوه نابه‌ن. نموونه‌كه‌ی خۆبواردنی شۆڕای نیگه‌هبان له پێداچوونه‌وه به ڕه‌ددی سه‌ڵاحیه‌تی كه‌سانێكی وه‌ك، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی پێشووی مه‌جلیس بوو كه، له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه ئاماژه‌ی پێكرابوو. یان لابردنی حسه‌ین تائێب، به‌رپرسی ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسداران، ئیبراهیم جه‌بباری، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی خامنه‌یی، به فه‌رمانی سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران، چه‌ند نموونه‌یه‌كی تر بوون. ئه‌م دوانه هه‌ر دووكیان په‌سه‌ندی عه‌لی خامنه‌یی بوون. عه‌لی خامنه‌یی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یكی ئاشكرادا، ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌لامی وه‌ك سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپا دیاری كردبوو، لابردوو و ئه‌گه‌ر وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌سه‌ڵاتی بوایه، سه‌لامیشی ده‌گۆڕی. به‌ڵام ئه‌و بۆ ئاماده كردن و ڕێكخستنی هێزه چه‌كداره‌كانی ڕژیم له كوردستان، به جێگای سه‌لامی، سه‌رله‌شكر محه‌ممه‌د باقری، به‌رپرسی ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی نارد.
ئه‌وه‌یكه ئیسلامی سیاسی به‌م ڕۆژه گه‌یاندووه و ناكۆكیی و دووبه‌ره‌كی له‌ناو ڕژیمدا درووست كردووه، سه‌مه‌ره‌ی ٤٣ ساڵ حكوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامییه. به‌ڵام خه‌باتی ئه‌م دواییانه‌ی كرێكاران، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناڕازیی، كه‌شاوه‌رزان، زیندانیانی سیاسی و ڕۆشنبیران و ژنانیش، له گه‌یاندنی دۆخه‌كه به‌م ئاسته‌ی ئێستادا، ڕۆڵی دیاریكراوی بووه. ئه‌م خه‌باته له هه‌موو بواره‌كاندا ڕوو له گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنه. بۆ نموونه كۆمه‌ڵگا له ڕۆژی خه‌بات له دژی حیجابی زۆره ملێ، شایه‌تی ئه‌و ژنانه بوون كه به بێ حیجاب له شوێنه گشتیه‌كانی وه‌ك، شه‌قام و مێترۆ و پاركه‌كان هاتووچۆیان ده‌كرد.
ڕابردووی نه‌نگینی ٤٣ ساڵه و نه‌فره‌ت و بێزاری به‌رینی خه‌ڵك له‌و ڕژیمه و خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێستا و هه‌روه‌ها جه‌بری مێژوو، كۆماری ئیسلامی گه‌یاندۆته سه‌ر لێواری هه‌ڵدێر. مه‌دداح و هه‌یئه‌ته ئاینییه‌كان نه‌ته‌نیا ناتوانن مه‌رهه‌مێك بن بۆ برینه‌كانی ڕژیم، به‌ڵكوو ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ر و ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێدێت.