بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز شەوی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ، دوو كۆڵبهری خەڵکی شاری سەقز بە ناوهكانی “ئاکۆ تەڵایی” و “ئهیوب جهوان پوور” لە سنووری کێلەی بانە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە سەختی بریندار کراوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی جێگیر لە سنووری کێلە، بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوەیەک تەقەیان بەسەر ژمارەیەک کۆڵبەردا کردووە و لە ئاکامدا “ئاکۆ تەڵایی” گوللەیەک بەر شانی کەوتووە و “ئهیوب جهوان پووریش” لاقێكی پێكراوه. جێگای ئاماژهیه ئهو كۆڵبهرانه بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.