ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی پوشپه‌ڕ، له ڕۆژژمێری كۆماری ئیسلامی‌دا، وه‌ك ڕۆژی “حیجاب و عیفاف” ناونراوه. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له‌م ڕۆژه ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه به بێ له‌به‌رچاو گرتنی گوشاره‌كانی ڕژیم و زۆر وشیارانه ئه‌م ڕۆژه‌یان كردووه به ڕۆژی تووڕهه‌ڵدانی حیجابی زۆره ملێ، به خێرایی ڕوو له زیادبوونه.
له حالێكدا كه گرانی و بێكاری و كه‌مبوونی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك، گه‌یشتۆته لووتكه و ناڕه‌زایه‌تی گشتی ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ، له ئاوا بارودۆخێكدا تووندكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان بۆسه‌ر ژنان به تایبه‌ت له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ حیجابدا، بۆته ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌م ڕژیمه. ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م سیاسه‌ته به‌چۆكداهێنانی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و خامۆشكردنی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێستایه.
به‌ڵام كارنامه‌ی خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، ده‌ریده‌خات كه ئه‌م ڕژیمه سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی تووندوتیژترین شێوازه‌كانی، زیندان و ئه‌شكه‌نجه و ئیعدام، له بابه‌ت سه‌پاندنی شێوازێك له ژیانی دڵخوازی خۆی به‌سه‌ر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی ئێران‌دا، سه‌ری له‌به‌رد دراوه.
وه‌رزشی ژنان حه‌رام بوو. ژنان ساڵانێكی دوور و درێژ مافی چوون بۆ وهرزشگاكانیان نه‌بوو. دوچرخه سواری بۆ ژنان تاوانێكی گه‌وره بوو. هه‌بوونی ده‌زگای ویدئۆ تاوان بوو. دیمه‌نی هێرش و په‌لاماری پاسداره كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان بۆسه‌ر سه‌ربانی ماڵه‌كان و تێكشكاندنی دیشی ماهواره‌كان، له‌بیر كه‌س نه‌چۆته‌وه.
چارشێو و مانتۆی ڕه‌ش و پۆششی ته‌واو بۆ ژنان، بابه‌تی ململانێی هه‌ر ڕۆژه‌ی ژنان له شه‌قام و مه‌یدانی شاره‌كان له‌گه‌ڵ مه‌ئمورانی ڕژیم بوو. ڕشته‌ی خوێندنیان بۆ ژنان له دانشگاكان به‌رته‌سك كرده‌وه، سه‌ره‌تا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئینتێرنێت، دواتر فیلتێركردن و سه‌ره‌نجام كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی ئینتێرنێت و ده‌یان بابه‌تی تر. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێك به كارنامه‌ی كۆماری ئیسلامی له هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌دا بخشێنین، ده‌بینین كه ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ڕژیمه به‌داخه‌وه تا هه‌نووكه‌ش له‌سه‌ر كاره، به‌ڵام له‌م نه‌به‌رده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا به‌رده‌وام سه‌ری له به‌رد دراوه و سه‌ر شۆڕانه ناچار به پاشه‌كشه و چوڵكردنی مه‌یدان بووه.
دژایه‌تی ڕژیم له‌گه‌ڵ ژنان ڕووداوێكی كوت‌وپڕ و ده‌گمه‌ن نییه. هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت هه‌ر له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین په‌رتووك و نامیلكه‌كانی خومه‌ینی و به‌تایبه‌ت كتێبی ” تهوزیحول مهسائێل” كه ساڵی ١٣٤٩ له به‌یرووت چاپ كرا، دوژمنایه‌تی له ئاشتی نه‌هاتووی فێقهی شیعه له‌گه‌ڵ ژنان له زمانی خومه‌ینیه‌وه ئاشكرابوو. له‌م كتێبه‌دا شیكردنه‌وه‌كانی خومه‌ینی سه‌باره‌ت خواردن و خواردنه‌وه، وه‌كاله‌ت، ئیزدواج و نێكاح، میرات، پۆشش، شه‌رع و یاسا، به ئیسلامی كردنی یاساكان و سه‌ره‌نجام، ئه‌وه‌یكه بوو به وه‌لایه‌تی “فه‌قی“ه و وه‌لایه‌تی “موتڵه‌قه‌ی فه‌قی“ه، ڕوونكرایه‌وه. شێواز و تایبه‌تمه‌ندی نیزامی داهاتووی كۆماری ئیسلامی له كتێبی “تهوزیحول مهسائێل” و نووسراوه و وتاره‌كانی تری خومه‌ینی دا به ڕوونی دیاریكرا، كه به داخه‌وه نه ئه‌و نامیله‌كه و په‌رتووكانه خوێندرانه‌وه و كه‌وتنه‌به‌ر ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن و نه له مێژووی مهشرووعهچییهكان له جه‌ریانی شۆڕشی مه‌شرووته و نه له ده‌ور و نه‌قشی خرابكارانهی ئاخوونده‌كانی شیعه له ساڵی ١٣٣٢ و هه‌روه‌ها ١٣٤١ و دژایه‌تی خومه‌ینی و هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسڵاحاتی ئه‌رزی و به تایبه‌ت مافی ده‌نگدان بۆ ژنان، وانه‌یه‌ك وه‌رگیراوه.
خومه‌ینی و هاوڕێكانی گه‌لێك به‌ر له ساڵی ١٣٥٧ ناكۆكیی و دوژمنایه‌تی له ئاشتی نه‌هاتووی خۆیان له‌گه‌ڵ ژنان و مافی یه‌كسانی ژن و پیاو، به ڕوونی باس كرد. فره ژنی، هاوسه‌رگیری مناڵان، نایه‌كسان بوون له وه‌رگرتنی میرات و دانی شایه‌تی له دادگاكان، خانه‌نشینكردنی ژنان و جل وبه‌رگ و حیجابی زۆره ملێ، پاساوكردنی تووندوتیژی له دژی ژنان، قه‌ده‌غه‌كردن و بێبه‌شكردنی ژنان له گه‌لێك له بواره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك، وه‌كاله‌ت، شۆفێری، وێنه‌كێشان، مافی جیابوونه‌وه، مافی سه‌فه‌ر و سه‌رپه‌ره‌شتی منداڵ له دوای جیابوونه‌وه، چه‌ند نموونه‌یه‌كن له كۆنه‌په‌ره‌ستی و به‌ڕبه‌ڕیه‌تی ئیسلامی له ده‌سه‌ڵاتدا.
ژنانی ئێرانیش هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی پاش شۆڕشی ئێران له دژی یاساكانی هه‌ڵاواردن و كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئیسلامی، خه‌بات و خۆڕاگرییان كردووه و هه‌رچی هاتووه، ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خه‌ڵك، ڕه‌نگ و بۆنێكی ژنانهتری به خۆی گرتووه. ژنان له خه‌بات له‌گه‌ڵ یاسای دواكه‌وتووانه‌ی ئیسلامی، سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر و شه‌قام به شه‌قام، له‌دژی حیجابی زۆره ملێ، وه‌ك هێمای به‌كۆیله‌كردنی ژنان خه‌باتیان كردووه و له پێناویدا فیداكاری و گیانبازییان كردووه.
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌وڵیدا به سه‌ركووت و ئێعدام خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ١٤٠٠ساڵ له‌وه‌پێش، له‌گه‌ڵ دژایه‌تی ملیۆنان كه‌س له‌كرێكاران، هونه‌رمه‌ندان، نووسه‌ران، موعه‌لیمان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، خانه‌نشینكراوان و هێزه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان به‌ره‌وڕوو بۆوه كه، ژنان به‌رده‌وام كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌و خه‌بات وناڕهزایهتیانه بوون و هه‌ن.
خه‌بات له پێناو یه‌كسانی ژن و پیاو و نه‌هێشتنی حیجابی زۆره ملێ و تووندوتیژی گه‌شتی ئێرشاد له دژی ژنان، ته‌نیا ئه‌ركی ژنان نییه، به‌ڵكوو پێویسته جگه‌رگۆشه‌كان، براكان، هاوسه‌ره‌كان، باوكه‌كان، هاوكار و دراوسێ پیاوه‌كانیش، پشتیوان و هاوسه‌نگه‌ری ژنان بن، له خه‌بات له دژی ئاپارتایدی جینسی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی یه‌كسان، بۆ ژن و پیاو.
وێنهگرتنلهخۆڕاگریوجهسارهتیژنانلهبهرامبهرلاتوچهقۆكێشهئیسلامییهكانیوهك،گهشتیئێرشادوفاڵانژهمهزههبیوئاخووندهكۆنهپهرهستهكان،كارێكیباشوپێویسته،بهڵامبهسنییه. ژنان پێویستییان به پشتیوانی و چالاكانه و لێبڕاوانه‌ی پیاوان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌یكه نه‌هێڵن له‌لایه‌ن گه‌شته‌كانی ئێرشاده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌زیه‌ت و ئازار بكرێن.
له كوردستان و هه‌ر له به‌هاری ساڵی ١٣٥٨وه، ژنان له هه‌موو بواره‌كاندا و له‌وانه، له بواری نیزامی‌دا، له دژی حكوومه‌تی ئیسلامی و داگیركاری نیزامی خه‌باتیان كردووه و به هه‌زاران ژنی خه‌باتكار له زیندانه‌كان و ڕیزی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها له شار و گونده‌كان، له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ریدا تێكۆشاون و به‌سه‌دان كه‌سیان گیانیان له ده‌ستداوه.
خه‌بات له دژی حیجابی زۆره ملێ، یه‌كه‌م هه‌نگاوه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رابه‌ری ژنان و پیاواندا. ئه‌و ماف و یه‌كسانیه‌ی كه پێویسته هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، كار، خوێندن، مافی تاكه‌كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی بگرێته‌وه، به‌بێ خه‌باتی هاوبه‌شی ژنان و پیاوان، ده‌سته‌به‌ر نابێت.