هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری مهاباد بە ناوی “سلێمان سالک” تەمەن ٦٩ ساڵ کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی مانگی پووشپەڕی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، چاره‌نووسی نادیاره.
بەپێی زاینارییه‌كان، “سلێمان ساله‌ك” پاش دەستبەسەركران له مافه‌كانی وه‌كوو چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش بووه و چه‌ندین جار بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.