شورای سنفیی زانکۆی دەرمانسازیی کرماشان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ ڕایگەیاند: ٧ کەس لە ئەندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانکۆی پزیشکیی کرماشان به بیانووی “به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕه‌شبه‌ڵه‌كی ده‌رچوونی خۆێندكارانی ئه‌و زانكۆیه” له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جێگیری پەروەردەی زانکۆی پزیشکیی کرماشان فەرمانی دەرکرانی ئه‌و حه‌وت مامۆستایه‌ی داوه. مامۆستایانی زانکۆی دەرمانسازی کرماشان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: “ڕێوڕەسمەکە بە بەشداریی خوێندکاران و بنەماڵەکانیان لەگەڵ ١٢ کەس لە مامۆستایانی كۆلیجی دەرمانسازی بەڕێوەچووه و پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکە، مامۆستایان ڕێوڕەسمەکەیان بەجێهێشتووه. درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌به‌شداری خۆێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان بووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی به‌مامۆستایانی دهركراوهوه نییه و سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه نایاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕهشبهڵهكیان گرتووه هه‌موویان ژیانی هاوبه‌شیان پێكهێناوه و هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه كه شایانی سزادان بن.