ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، لە “ئێستۆکهۆڵم”ی پایتەختی سوێد سه‌دان كه‌س لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە دژبه رێککەوتنی ده‌وڵه‌ته‌كانی سوید و فه‌نلاند له‌گه‌ڵ تورکیا خۆپێشاندانیانكرد.
بەپێی ئه‌و رێککەوتننامه‌یه، تورکیا بە چەند مەرجێک رازی بووە گڵۆپی سەوز بۆ ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە هاوپەیمانیی ناتۆدا هەڵبکات. ئەندامێكی پارتی چەپی سوێد له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: “جارێكی دیکە، کورد کرانە قوربانیی بەرژەوەندیی وڵاتانی دیکە، ئەوە شتێكە کورده‌كان چەندین ساڵە ته‌جروبه‌ی دەکەن. جێگای ئاماژه‌یه كه لە 28ی مانگی ژووئه‌نی ئەمساڵدا، تورکیا ڤێتۆکەی لەسەر ئەندامێتیی سوید و فه‌نلاند لە هاوپەیمانیی ناتۆ هەڵگرت، لە بەرامبەردا ئەو دوو وڵاتە بڕیاری قەدەخەکردنی فرۆشتنی چەک بە تورکیایان هەڵپەسارد و بەڵێنیاندا یاساکانیان لەئاست ئەو سیاسەتوان و چالاکوانانەی دانیشتووی وڵاتەكه‌یان کە تورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێت و داوای رادەستکردنەوەیان دەکات، تووندترن بكه‌نه‌وه.