ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ناكۆكی نێوان حه‌وت بنه‌ماڵه له شاری “باتمان”ی باكووری كوردستان، شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و ٥٤ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناكۆكییه‌كی دێرین له نێوان حه‌وت بنه‌ماڵه‌ی دانیشتووی شاری “باتمان” له باكووری كوردستان شه‌ڕی چه‌كداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ٥٤ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی پێنج كه‌سیان ناجیگێره. به‌وته‌ی پۆلیسی باتمان، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكردووه و چه‌ندین كه‌س له تاوانباران ده‌ستبه‌سه‌ركراون.