بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، دانیشتووانی شاری پاوە بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم و هەبوونی کۆمەڵێک کێشە لە شێوازی بەڕێوبردنی نەخۆشخانەی ئەو شارە و نەبوونی دەرمانی پێویست ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕینی دانیشتووانی شاری پاوە و سەردانیان بۆ لایەنی پێوەندیدار، هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕژیم کێشەی داخستی نەخۆشخانەی ئەو شارەی لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی هەموو حەفتەیەک و هەروەها شپرزەیی لە شێوازی بەڕێوبەردن و نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەی ئەو شارەیان چارەسەر نەکردووە.