لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری شنۆ-ی سەر بە ئوستانی ورمێ، چوار کەس بە ناوەکانی “فەردین ڕەحمانی و ئیسماعیل ڕەسوڵیان و مەتین حەسەنوەند و ئیبراهیم محەمەدی” بە هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
شایانی باسە لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو چوار کەسە هیچ زانییارییەک بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بەهۆی هەڵاوسان و گرانی گوشارێکی ئابووری و دەروونی زۆر بەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاوە.