“هێمن مام قادر” بەندکراوی سیاسی پێشوو کە سەرەتای مانگی پووشپەڕ سهرلهنوێ دەستبەسەر کراوەتەوە، لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە برینداری لە زیندانی ورمێ بەندکراوە.
لەم پێوەندەدا یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ناوبراو بە ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندووە: ”هێمن مام قادر” ئێستا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە و ڕۆژی پێنجشەممە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و سەرباری ئەوەی کە پزیشک ڕایگەیاندووە، ناوبراو پێویستە بە پەلە نەشتەرگەری بۆ بکرێت بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات هەتا ئێستاش ئیزنی نەداوە کە ناوبراو ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی ئەو زیندانە بکرێت.