ڕۆژی هه‌ینی ١7ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی كرماشان له‌ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ بێكاركردنیان و دامه‌زرانی سه‌دان په‌ره‌ستاری به‌ناو “ئیسارگه‌ر” له جێگه‌یان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند: كاتی كۆرۆنا له سه‌ختترین باروودۆخ و دوور له بنه‌ماڵه‌كانمان شه‌و و ڕۆژمان له نه‌خۆشخانه تێپه‌ڕكرد، به‌ڵام ئیستا كه ڕێژه‌ی تووشبووان به كۆرۆنا كه‌میكردووه ده‌وڵه‌ت بڕیاری بێكاركردنی سه‌دان په‌ره‌ستاری داوه و بڕیاره ئه‌و په‌ره‌ستارانه كه پشكی “ئیسارگه‌ر”یان هه‌یه له جێگه‌مان دابمه‌زرێنن. به‌وته‌ی یه‌كێك له په‌ره‌ستاران، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی ئیسارگه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن منداڵی ئاغازادهكانن.