به‌رپرسانی پۆلیسی “ده‌ڕه‌شار”ی ئیلام ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ڕوودانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ئاو له نێوان دانیشتووانی دوو گوند له ناوچه‌ی “ماژین”، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌سه‌ر ئاو له نێوان دانیشتووانی دوو گوند له ناوچه‌ی “ماژین”ی سه‌ربه شارستانی “ده‌ڕه‌شار” ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س بوونه‌ته قۆربانی. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار كارناسانی بواری ژینگه له‌سه‌ر كه‌می ئاو و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئاو، هۆشدارییان دابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێكیان به كێشه و گرفتی دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه نه‌داوه.